رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كانی كوردستان داوا له‌ ئێران ده‌كه‌ن ده‌ست له‌ سێداره‌دانی چالاكوانانی كورد هه‌ڵبگرێت

رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كانی كوردستان داوا له‌ ئێران ده‌كه‌ن ده‌ست له‌ سێداره‌دانی چالاكوانانی كورد هه‌ڵبگرێت

هه‌ولێر _ سامان


ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ وه‌ك ناره‌زایی ده‌ربرِین له‌ به‌رامبه‌ر له‌ سێداره‌دانی چالاكونانی كورد له‌ لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ فیدراسۆنی رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان له‌ كوردستان یاداشێك به‌ كونسوڵگه‌ریی ئێران له‌ پارێزگای هه‌ولێر ده‌كه‌ن.

دوای سه‌ردانیان و كۆبونه‌وه‌ له‌ گه‌ل به‌رپرسانی كونسوڵگه‌ریی گشتی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی فیدراسۆنی رێكخراوه‌ نا حكومییه‌كانی كوردستان رایگه‌یاند\" وه‌ك ناره‌زایی ده‌ربرِین له‌ به‌رامبه‌ر له‌ سێداره‌دانی چالاكوانانی كورد له‌ لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌، یاداشتێكمان به‌ كونسوڵگه‌ریی ئێرانداو داوامان كردووه‌ كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ست له‌ سێداره‌دانی چالاكوانانی سیاسیی كورد هه‌ڵبگرێ\"".

روونیشیكرده‌وه‌\"" له‌ یاداشته‌كه‌دا كه‌ ئاراسته‌ی هه‌ر یه‌ك عه‌لی خامه‌نیی له‌ رابه‌ری شۆرِشی ئیسلامی ئێران و ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆك كۆماری ئێران كردووه‌ داوامان كردووه‌ ده‌ست به‌جێ كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ست له‌ سێداره‌دانی چالاكوانانی كورد هه‌لبگرێت، چونكه‌ له‌ ئێستادا وا خه‌ریكه‌ له‌ سێداره‌دان له‌ هیچ وڵاتێكی جیهان نامینێت\"".

وتیشی\"" له‌ سێداره‌دانی چالاكوانانی كورد بۆته‌ جێگه‌ی نیگه‌رانیی رێكخراوه‌ نا حكومییه‌كان و ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان، بۆیه‌ له‌م روانگه‌یه‌وه‌ داوامان له‌ به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران كردووه‌ ده‌ست له‌ سێداره‌دانی چالاكوانانی كورد هه‌ڵبگرن\""."
Top