سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مینداری گشتی un له عیراق ده‌كات
له دیدارێكدا ، هه‌ر دوولا بیروبۆچوونه‌كانیان ئاڵوگۆڕكرد سه‌باره‌ت به كۆمه‌ڵێ پرسی گرنگ كه په‌یوه‌ستن به ره‌وشی ئه‌مرۆی عیراقه‌وه ، له وانه وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان كه تا ئێستا وه‌زیریان بۆ ده‌ستنیشان نه‌كراوه و رۆڵی ئه‌نجومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان كه كاتی ئه‌وه‌ی هاتووه بخرێته نێو چوارچێوه‌ی یاساییه‌وه و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی یاسای نه‌وت و غاز و پرۆسه‌ی تایبه‌ت به جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 و كاری ئایندهی یونامی سه‌باره‌ت به‌و پرۆسه‌یه و هه‌روه‌ها پرۆسه‌ی سه‌رژمێری گشتی و گه‌ڕانه‌وه‌ی لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌وا بۆ ناو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا و پرسی ئه‌و مه‌سیحیانه‌ی كه ڕوویان له هه‌رێم كردووه.
نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مینداری گشتی un له عیراق جه‌ختی له‌سه‌ر رۆڵی گرنگی سه‌رۆك بارزانی كرده‌وه له پێكهێنانی حكومه‌تی شه‌راكه‌تی نیشتمانی و رایگه‌یاند كه هه‌موو وڵاتانی جیهان به چاوێكی پڕ رێزه‌وه سه‌یری ئه‌م رۆڵه‌ی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ن و هه‌روا سوپاسی بهرێزیشیانی كرد بۆ ئه‌و بایه‌خه‌ی كه ده‌یدات به‌و مه‌سیحیانه‌ی كه په‌نایان بردۆته به‌ر هه‌رێم و رایگه‌یاند كه بیروبۆچوونی سه‌رۆك بارزانی سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌له‌یه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه بیروبۆچوونێكی روونی هه‌یه بۆ ئایندهی عیراق.
سه‌باره‌ت به‌و ته‌حدیاتانه‌ی كه له قۆناغی داهاتوودا ، رووبه‌ڕووی عیراق ده‌بنه‌وه ، نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مینداری گشتی un له عیراق ئاماده‌یی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی نیشاندا به مه‌به‌ستی هاریكاریكردنی حكومه‌تی نوێی عیراق و گشت لایه‌نه سیاسییه‌كان له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گیروگرفته ناوخۆییانه‌ی كه تا ئێستا به بێ چارهسهرماونهتهوه و ته‌ئكیدیشی له‌وه‌كرده‌وه كه پێویسته ئه‌و گیروگرفتانه بێنه چاره‌سه‌ركردن بۆ ئه‌وه‌ی عیراق زیاتر پێشكه‌وتن و سه‌قامگیریی به‌خۆیه‌وه ببینێت و گه‌لی عیراقیش به ئاسایش و خۆشگوزه‌رانی شاد بێت.
سه‌رۆك بارزانی دووپاتیكرده‌وه كه هه‌نگاوی گه‌وره هاوێژراوه پێش وه‌ختیش هه‌موو شته‌كان رێككه‌وتنیان له‌سه‌ركراوه ، ئێستا شاندێكی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدایه بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ندێ گیروگرفتی نێوان هه‌ر دوولاو به پێی زانیاریم كۆبوونه‌وه‌كانی به‌غدا ئه‌نجامی باشی لێ كه‌وتۆته‌وه و هیوادارین هه‌موو كێشه‌كانی دیكه‌ش به پێی ده‌ستوور و لێكتێگه‌یشتن بێنه چاره‌سه‌ركردن و له‌م رووه‌وه به‌دواداچوونه‌كانی نوێنه‌ری ئه‌مینداری گشتی un له عیراق سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی سیاسی و هه‌وڵه‌كانی له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گیروگرفتانه‌ی كه تا ئێستا به بێ چاره‌سه‌ری ماونه‌ته‌وه به‌رزنرخاند.
