هه‌ردوو پارێزگای كه‌ركوك و موسڵ ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه سه‌رژمێری له شاره‌كیان ئه‌نجام دبدرێت
یه‌كێك له‌و پرسه سه‌ره‌كییانه‌ی له ماوه‌ی داهاتوودا رووبه‌رووی حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی ده‌بێته‌وه‌و هه‌ڵوێستی كوردیش سوورتر ده‌كات له سه‌ری، پرسی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌رژمێرییه دانیشتووانی عێراقه كه له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1987 وه له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق ئه‌نجام نه‌دراوه ته‌نیا له ساڵی 1997 نه‌بێت كه جگه له پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان، له 15 پارێزگای دیكه‌ی عێراق ئه‌نجامدرا.
برِیار بوو له سه‌ره‌تای مانگی كانوونی یه‌كه‌می رابردوو پرۆسه‌كه ئه‌نجام بدرێت، به‌لاَم دواتر به‌هۆی نارِه‌زایی پێكهاته‌كانی عه‌ره‌ب و توركمان له پارێزگاكانی كه‌ركوك و موسڵ و دیاله پرۆسه‌كه بۆ كاتێكی دیكه‌ی نادیار دواخرا، پێشبین ده‌كرێ له ماوه‌ی داهاتوو به‌تایبه‌ت له چه‌ند مانگی داهاتوو پرۆسه‌كه ئه‌نجام بدرێت.
له باره‌ی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه، وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق رایگه‌یاند هه‌ردوو پارێزگای كه‌ركوك و موسڵ ره‌تی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌رژمێریان كردۆته‌وه.
بریكاری وه‌زاره‌تی پلاندان و سه‌رۆكی ده‌زگای ناوه‌ندی ئاماری عێراقی، مه‌هدی عه‌للاق رایگه‌یاند به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ره‌تیان كردۆته‌وه پرۆسه‌ی سه‌رژمێری ئه‌نجام بدرێت، گوتیشی هه‌ردوو پارێزگاكه پێیان راگه‌یاندووین به‌هۆی ناكارایی و ده‌ست به‌كار نه‌بوونی لێژنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفت و كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌كه پێكهێنراون ناتوانن ئه‌و پرۆسه‌یه به‌رِێوه‌ببه‌ن و رازیش نین له سه‌ر ئه‌نجامدانی.
عه‌للاق روونیشی كرده‌وه هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك و كه‌مته‌رخه‌مییه‌كی ته‌كنیكی له ئارادا نییه بۆ دواخستنی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری ته‌نیا ئه‌و هۆكارانه‌ی هه‌ن هۆكاری سیاسین .
سه‌رچاوه: PUKmedia
