سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له جێگری سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و شاندێكی یاوه‌ری ده‌كات
له دیدارێكدا كه دكتۆر رۆژ نووری شاوه‌یس جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ و دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و دكتۆر ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان و دكتۆر فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوون، جێگری سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا زۆر به گرنگی باسی له رۆڵی سه‌رۆك بارزانی كرد له سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی سیاسی و پێكهێنانی حكوومه‌تی شه‌راكه‌تی نیشتیمانی به هۆی ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی كه خستییه ڕوو ، رایگه‌یاند له كۆبوونه‌وه‌كانماندا له گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی عێراقی فیدراڵ‌دا كه باسی حكوومه‌تی نوێ ده‌كرا، هه‌رهه‌موویان پێكهێنانه‌كه‌ی بۆ ده‌ستپێشخه‌رییه ده‌گه‌ڕانده‌وه كه چۆن عێراقی له ته‌نگژه‌یه‌كی قوڵ رزگار كرد .
ئێمه‌ش له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا زۆر خۆشحاڵ بووین به‌و ده‌ستپێشخه‌رییه و ئه‌و رۆڵه گرنگه‌تان زۆر به به‌رزی ده‌نرخێنین ، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه هێشتاش پڕۆسه‌كه به ته‌واوی كۆتایی پێنه‌هاتووه ، بۆیه رۆڵی ئێوه ئێستاش زۆر به پێویست ده‌زانرێت بۆ كۆتاییهێنان به‌و مه‌سه‌له‌یه .
تاوتوێكردنی دۆستایه‌تیی نێوان ئه‌مه‌ریكا و كوردستان ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو، له‌م ڕووه‌وه جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پابه‌ندبوونی وڵاته‌كه‌ی به پاراستنی ئاسایشی هه‌رێم دووپات كرده‌وه .
سه‌رۆك بارزانی سوپاسی جێگری سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكای كرد بۆ پابه‌ندبوونی وڵاته‌كه‌ی به پاراستنی ئاسایشی هه‌رێم و ته‌ئكیدیشی له‌وه كرده‌وه كه هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆی ده‌خاته گه‌ڕ بۆ ته‌واوكردنی مه‌سه‌له‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی شه‌راكه‌تی نیشتیمانی و رایگه‌یاند كۆتاییمان به قۆناغه بنچینه‌یه‌كان هێناوه و ئێستاش چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له لاوهكیهكانین .
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند شانازی به سه‌ركه‌وتنی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌مان ده‌كه‌ین كه به‌م دهستپێِخهریه گه‌لی كوردستان سه‌لماندی پابههندی عێراقێكه كه فیدراڵی و دیموكرات بێت.
