نیویۆرك تایمز و ناشناڵ جوگرافیك هه‌رێمی كوردستان بەیەكێك له شیاوترین شوێنه‌كانی جیهان دادەنێن بۆ گه‌شتكردن لە ساڵی 2011
34- كوردستانى عیراق:
ئارامى و مێژوو و پێشوازیه‌كى گه‌رم له به‌شێكى سه‌قامگیرى عیراقدا...
له كاتێكدا كه هێزه‌كانى ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا ده‌ستیان به كشانه‌وه كردوه له عیراق چه‌ند كوَمپانیایه‌كى گه‌شتیارى ده‌ستیان به رێكخستنى گه‌شت كردوه بوَ هه‌رێمى كوردى باكوور، كه له‌م سالاَنه‌ى دواییدا ئارامى و سه‌قامگیرى به خوَوه بینیوه. كوَمپانیاى (جیوَگرافیك ئێكسپێدیشن) ى ئه‌مریكى گه‌شت رێكده‌خات بوَ ماوه‌ى 21 روَژ له كوردستان و روَژهه‌لاَتى توركیا. نیوه‌ى ئه‌و ماوه‌یه له كوردستان ده‌بێت و له میانى دا گه‌شتیاران رێگاى هامیلتوَن ده‌بینن كه چه‌ندین دوَڵى ستراتیجى به‌یه‌ك ده‌به‌ستێته‌وه. نیوه‌كه‌ى تر‌ى ئه‌م ماوه‌یه له ناوچه‌كانى ئه‌نادوَڵ له توركیا ده‌بێت. كوَمپانیاى هه‌روه‌ها كوَمپانیاى (دیسته‌نت هرایزنس) له ساڵى 2008 ه‌وه چه‌ند گروپێكى گه‌شتیارى ناردوه بوَ كوردستانى عیراق و ئه‌م به‌هاره‌ش گه‌شتێكى تر رێك ده‌خات كه شاره‌كانى هه‌ولێر و دهوَك و سلێمانى ده‌گرێته‌وه. شایه‌نى باسه كه له به‌هارى 2010 دا كوَمپانیاى فروَكه‌وانى ئه‌ڵمانى لوفتهانزا ده‌ستى به گه‌شته‌كانى كرده‌وه بوَ هه‌ولێر، كه پایته‌ختى كورده و چواره‌م گه‌وره‌ترین شارى عیراقه.
گه‌شتیاران ده‌توانن سه‌ردانى قه‌لاَى هه‌ولێر و شوینى شه‌رِى گوَگامێلا (ئه‌و شه‌رِه‌ى تیایدا سوپاى ئه‌لیكسانده‌رى مه‌زن سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر سوپاى داریوسى سێیه‌م).
هه‌روه‌ها ده‌زگاى ناشنال جیوَگرافیكى به ناوبانگى ئه‌مریكى پێشنیارى (20) شوێن و ولاَتى كردوه كه پێی باشه گه‌شتیاران سه‌ردانى بكه‌ن له ساڵى 2011 و كوردستانى عیراق له‌و لیسته‌دایه و به‌م شێوه‌یه باسى ده‌كات:
كوردستانى عیراق: ئارامگایه‌كى ئاشتى و سه‌قامگیریه له ناوچه‌یه‌ك كه به درێژایی میژوودا ناسه‌قامگیرى به خوَیه‌وه بینیوه. هه‌رێمى كوردى باكوورى عیراق روَژ له دواى روَژ گه‌شتیارى روَژئاوایی زیاتر بوَخوَى راده‌كێشێت تا سه‌ردانى شاره مێژوویه‌كانى و چیا به‌فراویه‌كانى و بازاره‌كانى بكه‌ن. فراوانكردنى فروَكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر له ساڵى 2010 سه‌فه‌ركردنى بوَ ئه‌م هه‌رێمه‌ى ئاسانتركرد. هه‌ردوو كوَمپانیاى (هینته‌رلاند تراڤل) و (كوردستان ئه‌دڤێنچه‌رز) گه‌شتى 8-16 روَژى رێكده‌خه‌ن بوَ چه‌ند شوێنێكى هه‌رێمى كوردستان وه‌ك قه‌لاَى مێژوویى هه‌ولێر و شوێنه‌وارى قه‌لاَى سه‌لاحه‌دین له شه‌قلاوه و گوندى مێژوویی جه‌رموَ و شوێنى تر.
