قه‌ره‌یلان: كورد ده‌ستبه‌ردارى ئۆتۆنۆمى نابێت و به‌مافێكى رِه‌واى خۆى ده‌زانێت

قه‌ره‌یلان: كورد ده‌ستبه‌ردارى ئۆتۆنۆمى نابێت و به‌مافێكى رِه‌واى خۆى ده‌زانێت
گولاَن/س.م

سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سه‌رۆكایه‌تى كۆماجڤاكینى كوردستان پرِۆژى ئۆتۆنۆمی دیموكراسی بۆ كورد به‌باشترین چاره‌سه‌ر داده‌نێت بۆ كێشه‌ى كورد ، و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ ئۆجه‌لان رِه‌خنه‌ى له‌ رِه‌شنوسی پرِۆژه‌ى ئۆتۆنۆمى هه‌یه‌ نه‌ك له‌ خودى ئۆتۆنۆمى بۆ كورد.

\"موراد قه‌ره‌یلان\"" سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سه‌رۆكایه‌تى كۆماجڤاكینى كوردستان (كه‌جه‌كه‌) رِایگه‌یاند:
هیچ پرِۆژه‌یه‌كى تر جێى قایل بون نییه‌ جگه‌ له‌ پرِۆژه‌ى ئۆتۆنۆمى دیموكراسی بۆ كورد و باشترین چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌ى كورد بریتیه‌ له‌ ئۆتۆنۆمى دیموكراسی.

قه‌ره‌یلان ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ \""عه‌بدولاَ ئۆجه‌لان\""ـى سه‌رۆكى به‌ندكراوى پارتى كرێكارانى كوردستان پرِۆژه‌ى ئۆتۆنۆمى بۆ كورد به‌ باشترین رِێگه‌چاره‌ ده‌زانێت، به‌لاَم رِه‌خنه‌ى له‌ خودى رِه‌شنوسی پرِۆژه‌ى ئۆتۆنۆمى هه‌یه‌ كه‌له‌لایه‌ن كۆنگره‌ى كۆمه‌ڵگاى دیموكراتى به‌سه‌رۆكایه‌تى\""ئه‌حمه‌د تورك\"" پێشكه‌ش كراوه‌ چونكه‌ ده‌سه‌لاَته‌كانى ئۆتۆنۆمى كه‌مكردوه‌ته‌وه‌ و له‌گه‌ڵ ئۆتۆنۆمى ته‌ندورست یه‌ك ناگرێته‌وه‌.

قه‌ره‌یلان داواى له‌ حكومه‌تى توركیا كرد كه‌ به‌ رِوژدى بیر له‌ پێدانى ئۆتۆنۆمى بكاته‌وه‌ بۆ كورد چونكه‌ باشترین هۆكاره‌ بۆ چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌ى كورد و هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ هۆى جیانه‌بونه‌وه‌ى كورد له‌ توركیا.

موراد قه‌ره‌یلان ئۆتۆنۆمى به‌ مافێكى رِه‌واى گه‌لى كوردى له‌قه‌ڵه‌م دا و ئاشكرایی كرد كه‌ كورد ده‌ستبه‌ردارى ئۆتۆنۆمى نابێت، و رِایگه‌یاند:
پێویسته‌ حكومه‌تى توركیا نیازپاكى خۆى بسه‌لمێنێت بۆ چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌ى كورد چونكه‌ كێشه‌ى كورد چاره‌سه‌ر كردنى كارێكى ئه‌سته‌م نییه‌ و ده‌كرێت چاره‌سه‌ربكرێت.

له‌كۆتاییدا قه‌ره‌یلان داواى هه‌مواركردنى ده‌ستورى توركیاى كرد به‌ جۆرێك كه‌ بتوانێت كێشه‌ى كورد چاره‌سه‌ر بكات، و رِه‌تى كرده‌وه‌ كه‌ كورد بیه‌وێت له‌ توركیا جیابێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌/ئاكانیوز ، فورات"
Top