سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له پارێزگاری زیقار ده‌كات
له دیدارێكدا ، كه نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر ئاماده‌ی بوو ، پارێزگاری زیقار وێرای پیرۆزبایی كردن له سه‌رۆك بارزانی به بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ی 13 و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به‌رێزیان به سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ، خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌و سه‌ردانه‌ی بۆ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و ستایشی ئه‌و پێشڤه‌چوونانه‌ی كرد كه پارێزگای هه‌ولێر له گشت بۆارهكاندا به‌خۆیه‌وه بینیویه‌تی به تایبه‌تی له ڕووی سه‌قامگیری و ئاوه‌دانی و كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگیه‌وه و چۆنیه‌تی سوود وه‌رگرتن له واقیعی پێشكه‌وتووی پارێزگای هه‌ولێر وه‌كو نموونه‌یه‌كی گه‌شی عیراقی نوێ له پارێزگای زیقاردا و هه‌روه‌ها هاندانی وه‌به‌رهێنه كوردستانییه‌كان بۆ وه‌به‌رهێنانی سه‌رمایه‌یان له‌و پارێزگایه‌دا.
سه‌رۆك بارزانی وێرای به‌خێرهێنانی پارێزگاری زیقار ، ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانی نیشاندا بۆ پێشكه‌شكردنی هه‌موو كارئاسانییه‌ك بۆ سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان و ته‌ئكیدیشی له‌وه‌كرده‌وه كه پارێزگای زیقار پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی له لای خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و رێنوێنی خۆیشی به پارێزگاری هه‌ولێردا بۆ پێشكه‌شكردنی هاریكاری پێویست.
