په‌كه‌كه ئاماده‌یه كێشه‌ى كورد به‌رِێگه ئاشتى چاره‌سه‌ر بكات
پارتى كرێكارانى كوردستان ئاماده‌یی خۆى نیشاندا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورد له توركیا له رِێگه‌ى دانوستان و دیالۆگه و به‌بێ په‌نابردن بۆ چه‌ك و كارى توندوتیژى.
(موراد قه‌ره‌یلان) سه‌ركرده له پارتى كرێكارانى كوردستان رِایگه‌یاند:
گه‌لى كورد گه‌وره‌ترین گه‌لى سه‌ر زه‌ویه كه سته‌مى لێكراوه و سه‌رجه‌م مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی و رِۆشنبیری لێ زه‌وت كراوه، و به‌ده‌ست سته‌مه‌وه ده‌ناڵێنێت.
گوتیشی: توركیا ده‌رگاى گفتوگۆى دانه‌خستوه بۆیه هیوادارین كیشه‌ى كورد له توركیا به‌رِێگه‌ى گفتوگۆ و به‌رِێگه‌یه‌كى ئاشتى چاره‌سه‌ر بكرێت.
قه‌ره‌یلان داواى له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و ولاَتانى جیهان كرد كه كێشه‌ى كرود وه‌ك كێشه‌یه‌كى نێوده‌وڵه‌تى بناسێنێت نه‌ك وه‌ك تیرۆر.
ده‌رباره‌ى ئاگربه‌ستى یه‌كلایه‌نه‌ى پارتى كرێكارانى كوردستان كه به‌رده‌وامى هه‌یه سه‌ركرده له پارتى كرێكارانى كوردستان گوتی:
برِیارى رِاگه‌یاندنى ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ حكومه‌تى توركیادا له بێ هێزى پارتى كرێكارانى كوردستان نییه به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت كێشه‌ى كورد به‌رِێگه‌ى ئاشتى و دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر بكه‌ین نه‌ك به په‌نابردن بۆ چه‌ك و شه‌رِ.
هه‌روه‌ها سه‌ركرده له پرتى كرێكارانى كوردستان موراد قه‌ره‌یلانى ئاماده‌یی پارته‌كه‌ى نیشاندا بۆ به‌رپه‌چدانه‌وه‌ى هه‌رجۆه شه‌رِێك و رِوبه‌رِوبونه‌وه‌ى مه‌ترسیه‌كانى سه‌ری، له‌هه‌مانكاتدا هۆكارى درێژكردنه‌وه‌ى ئاگربه‌ستى پارتى كرێكارانى كوردستانى گه‌رِانده‌وه بۆ چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌ى كورد له‌گه‌ڵ حكومه‌تى توركیا به‌رِێگه‌ى دور له شه‌رِ و چه‌كدارى.
له‌كۆتاییدا قه‌ره‌یلان گوتیشی: حكومه‌تى توركیا نایه‌وێت كێشه‌ى كورد له توركیا چاره‌سه‌ر بكات، و خاوه‌نى ویستێكى پێویست نییه بۆ چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌كه.
سه‌رچاوه/ئاكانیوز
