روونكردنه‌وه‌یه‌ك له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه سه‌باره‌ت به یاسای رێكخستنی خۆپیشاندان له هه‌رێمی كوردستان
به‌ناوی خوای گه‌وره ومیهرهبان
ده‌مه‌وێ له باره‌ی یاسای رێكخستنی خۆپیشاندان له هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه روونبكه‌مه‌وه كه تا ئێستا چه‌ندین نامه وداواكاریمان پێگه‌یشتووه وتێیدا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو که چه‌ند به‌ند وبڕگهیهك چاوخشاندنه‌وه‌ی بۆ بكرێ، به‌ڵام ده‌مه‌وێ ئه‌وه بڵێم كه ئه‌و یاسایه وه‌كو بۆمان هاتووه یاسای رێكخستنی خۆپیشاندانه له هه‌رێمی كوردستان نه‌ك قه‌ده‌غه‌كردنی خۆپشاندان، ئه‌و یاسایه له نێو هۆڵی په‌رله‌مان گفتوگۆی تێروته‌سه‌لی له‌باره‌وه كرا و به زۆرینه‌ی ده‌نگیش په‌سه‌ند كرا، كه له لایه‌ن ئێمه‌شه‌وه ده‌ركرا له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه ئێمه رێز وئحتیرامی زۆرینه‌مان گرتووه.
بۆیه ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر هه‌ر لایه‌ن وكهسان و فراكسیۆنێك بیربۆچوونی خۆیان سه‌باره‌ت به به‌ند وبڕگهیهكی یاسای ناوبراو هه‌بێ، ئه‌وه پێویسته ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستانی بكه‌ن و ئه‌و بابه‌ته له‌وێ قسه ونیقاشی له‌سه‌ر بكرێ.
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
22/12/2010
