مام جه‌لال پیرۆزباییه‌ك بۆ مه‌سعود بارزانی ده‌نێرێت

مام جه‌لال پیرۆزباییه‌ك بۆ مه‌سعود بارزانی ده‌نێرێت
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 15-12 سه‌رۆك مام جه‌لال له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه‌پیرۆزبایی گه‌رمی خۆی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی كرد به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به‌سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی ته‌واوی ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی سیانزه‌مینی پارتی دیموكرتی كوردستان.

هه‌روه‌ك پیرۆزبایی گه‌رمی خۆی ئاڕاسته‌ی نێچیرڤان بارزانی كرد به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان .

له‌و په‌یوه‌ندییه‌ته‌له‌فۆنییه‌دا سه‌رۆك مام جه‌لال هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی خواست له‌و ئه‌ركه‌یانداو له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌خۆشحاڵی زۆری خۆی ده‌ربڕی.

له‌به‌رامبه‌ریشدا سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی زۆر سوپاسگوزاری سه‌رۆك مام جه‌لال بوون بۆ ئه‌و پیرۆزباییه‌و هیوای له‌شساغی و ته‌مه‌ندرێژییان بۆ خواست.

-PUKmedia
Top