عه‌لاوى بۆ گوڵان: كۆنگره‌ى ئه‌مجاره‌ى پارتى كۆنگره‌یه‌كى زۆر گرنگ و بێ وێنه ده‌بێت
سه‌رۆكى لیستى ئه‌لعراقیه: ده‌مێكه كۆنگره‌ی له‌و شێوه و به‌و قه‌باره‌یه و له بارودۆخێكی له‌وشێوه‌یه ئه‌نجام نه‌دراوه، له‌به‌ر ئه‌وه پێم وایه كۆنگره‌ی 13 پارتی بۆ هه‌موو عێراق گرنگه.
د. ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی لیستی ئه‌لعێراقییه له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تی گۆڤاری گوڵاندا ئاماژه به گرنگی كۆنگره‌ی 13ی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێ: پێموایه كۆنگره‌یه‌كی زۆر گرنگ ده‌بێت، چونكه ده‌مێكه كۆنگره‌ی له‌و شێوه و به‌و قه‌باره‌یه و له بارودۆخێكی له‌وشێوه‌یه ئه‌نجام نه‌دراوه به‌حیكمه‌تی سه‌رۆك مسعود بارزانی و سه‌ركردایه‌تى پارتى كۆنگره‌یه‌كى به‌رهه‌مدار ده‌بێت، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌و ئاماده‌كارییه زۆره‌ی بۆی كراوه، په‌نا به خوا سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت وئێمه‌ش هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازین.
گوتیشی: له‌رووی چۆنایه‌تییه‌وه كۆنگره‌یه‌كی بێ وێنه ده‌بێت، وه‌ك ده‌سپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت و ئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌كان روویدا و له كۆتاییدا بووه هۆی به‌ستنی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، پێشبینی ده‌كه‌م كارێكی گرنگ بێت بۆ سه‌قامگیری عێراق و چرِ كردنه‌وه و په‌ره‌پێدان وزیاد كردنی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان هاتوونه‌ته دی.
له‌پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاند: هه‌میشه ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی سه‌رۆك بارزانی بێ وێنه بوون، ئێمه په‌یوه‌ندیی كاروانێكی دوور ودرێژ و برایه‌تی و هاوپه‌یمانی پێكه‌وه‌مان ده‌به‌ستێته‌وه، ، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی په‌یوه‌ندییه‌كی دوو لایه‌نه‌یه، لایه‌نێكی سیاسی و لایه‌نێكی دیكه‌ی شه‌خسی یه، له‌لایه‌نی سیاسییه‌وه ئێمه هاوپه‌یمانین و پێشتر و ئێستا و له دوارِۆژیشدا هه‌ر هاوپه‌یمان ده‌بین، له‌لایه‌نی شه‌خسیشه‌وه به‌راستی من به برایه‌كی خۆمی ده‌زانم، په‌یوه‌ندیمان راسته‌قینه و زۆریش ئیجابییه و یه‌كێكه له كه‌سه نزیكه‌كان له من. خه‌باتێكی هاوبه‌شمان كرد و ئێستاش به‌رده‌وامین له‌و خه‌باته بۆ چه‌سپاندنی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری رێككه‌وتووین ،ئه‌ویش دامه‌زراندنی عێراقێكێكه له‌سه‌ر پره‌نسیپی شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌ی نیشتمانی و بناغه‌ی بونیادنانی دیموكراتییه‌تێكی هاوچه‌رخ.
بۆ خوێندنەوەی تەواوی دیمانەكە لە ژمارە 809ی گۆڤاری گوڵاندا بڵاوكراوەتەوە
