ده‌قی وتاری سه‌رۆك بارزانی له كۆنگره‌ی 13ی پارتی دیموكراتی كوردستان
رۆژى شه‌مه 11/12 / 2010 به ئاماده‌بوونى به‌رێزان جه‌لال تاڵه‌بانى سه‌رۆك كۆمارى عێراق و نورى مالكى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق و نوێنه‌رى لایه‌نه سیاسیه‌كانى عێراق و كوردستان و كونسوڵى ولاَتان له هه‌رێمى كوردستان و په‌رله‌مانتار و وه‌زیره‌كان، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان سیانزه‌هه‌مین كۆنگره‌ى خۆى له هه‌ولێرى پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان گرێدا، له‌م كۆنگره‌یه‌دا 1350 ئه‌ندام به‌شدار ده‌بن ، له‌م كۆنگره‌یه‌دا به‌رێز مسعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، وتارێكى پێشكه‌ش كرد ، ئه‌مه‌ش ده‌قى وتاره‌كه‌ى به‌رێزیانه:
به‌ناوی خودای گه‌وره و میهره‌بان
جه‌نابی سه‌رۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ
جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ
جه‌نابی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
به‌رِێزان سه‌رۆك و نوێنه‌رانی حزبه‌كانی هاوپه‌یمان ودۆست له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه
وه‌زیرو په‌رله‌مانتاره به‌رِێزه‌كان، سه‌فیرو كونسوڵه به‌رِێزه‌كان و میوانانی به‌رِێز
به‌ناوی هه‌موو هه‌ڤالاَن و ئه‌ندامانی كۆنگره و به‌ناوی خۆم ؛ به‌خێرهاتنێكی گه‌رمی هه‌موو لایه‌كتان ده‌كه‌م و ئاماده‌بوونتان له‌م رِۆژه‌دا له‌گه‌ڵمان له‌م رۆژه‌دا نیشانه‌ی گرنگی و دۆستایه‌تی و هاوخه‌باتیمانه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ئامانجه هاوبه‌شانه‌ی كه سالاَنێكه هه‌موومانی پێكه‌وه كۆكردۆته‌وه، كه ناوه‌رِۆكی ئه‌و ئامانجه‌ش ، سرِینه‌وه‌ی زۆرداری و چه‌سپاندنی ئاشتی و ئازادی و به‌خته‌وه‌ری له‌ناوچه‌كه‌مان و سه‌رانسه‌ری جیهان بووه، ئه‌مرِۆَ سیانزه‌هه‌مین كۆنگره‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌كه‌شێكدا ده‌به‌ستین ، كه زۆربه‌ی ئامانجه‌كانی ئه‌م پارته له‌چوارچێوه‌ی كوردستان و عێراقدا قۆناغ به‌قۆناغ تا ئه‌مرِۆ به‌دیهاتوون، ئه‌م چه‌نده‌ش نیشانه‌ی ره‌وایی خه‌باته‌كه‌مان و به‌هێزی ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌مانه. ئه‌و گه‌له‌ی به‌قوربانیدان و فیداكاری زۆره‌وه پاڵپشتی شۆرِش و هێزی پێشمه‌رگه بووه‌و دۆزی رِه‌وای خۆی به ئه‌مرِۆ گه‌یاند.
به‌رِێزان .. خوشك و برایانی ئازیز.. ئه‌ندامانی كۆنگره...
پارتی وه‌ك زه‌روره‌تێكی مێژوویی له‌كاتێكی هه‌ستیاردا له 16 ی ئابی 1946ز بۆ كۆكردنه‌وه‌و ئارِاسته‌كردنی توانا‌و ئیراده‌ی گه‌لانی كوردستان سه‌ری هه‌ڵدا ، هه‌ر بۆیه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری چین و توێژه‌كانی له‌خۆگرتوو، سنووره‌كانی جیوَگرافی و رِه‌گه‌زی و نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی به‌زاند.
باوه‌رِو كرداری پارتی كه‌له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌ساموح و دادپه‌روه‌ری بووه‌و ده‌بێت، كه‌شێكی خوڵقاند كه گشت نه‌ته‌وه‌كان به‌كوردو توركمان و كلدان و ئاشووری و ئه‌رمه‌ن و عه‌ره‌بی نیشته‌جێی كوردستان و گشت ئایین و ئایینزاكان پارتی به‌به‌رگریكاری مافه‌كانیان بزانن و ، هه‌میشه رِیزه‌كانی پارتیش ئاوێته‌یه‌ك بووه له هه‌موو پێكهاته‌كانی كوردستان، وێرِای ئه‌مه‌ش پارتی له‌دارِشتنی پرِۆگرامی خه‌باتی خۆی رِێبازێكی واقیعبینانه‌ی په‌یرِه‌و كردووه‌و به‌رِه‌چاوكردنی بارودۆخی زاتی و مه‌وزوعی و خوێندنه‌وه‌ی هاوكێشه سیاسییه‌كان، ئامانجه‌كانی قۆناغ به‌قۆناغ له‌چوارچێوه‌ی داواكردنی یه‌ك له‌دوای یه‌كی دیموكراتییه‌ت و ئۆتۆنۆمیی و فیدراڵییه‌ت بۆ كوردستان دارِشتووه.
به‌رِێزان .. كۆنگره‌كانی پێشووی پارتی هه‌میشه دووپاتیان كردۆته‌وه كه كورد وه‌كو هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی دنیا مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆی هه‌یه‌و، ئێستاش پارتی داواكاری مافی دیاركردنی چاره‌نووس و خه‌باتی سه‌رده‌میانه‌و ئاشتیخوازانه بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه بۆ قۆناغی داهاتوو به‌گونجاو ده‌زانێت.
په‌نا به‌خوا مافی چاره‌نووس له‌م كۆنگره‌یه‌دا ده‌بێته هه‌وێنی پرۆگرامی خه‌باتی پارتی و ته‌واوكه‌ری خه‌باتی قۆناغه‌كانی پێشتری ؛ جارێكی دیكه ده‌خرێته به‌رده‌م ئه‌ندامانی كۆنگره بۆ گفتوگۆ‌و لێكدانه‌وه‌و برِیاری پێویست.
به‌رِێزان .. به‌هیمه‌تی هه‌موو لایه‌ك ئه‌مرِۆ ئه‌زموونێكمان له‌گواستنه‌وه‌ی خه‌باتی شاخ و شۆرِشگێرِی بۆ خه‌باتی شارستانی و خزمه‌تگوزاری و ئیداری هه‌یه. پارتی له‌مبواره‌شدا شانازی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه كاراكته‌رێكی سه‌ره‌كی بووه له ئاواكردنی بنه‌ماكانی ئیداره‌یه‌كی خۆجێیی و بونیاتنانی داموده‌زگاكانی خۆجێیی و خزمه‌تگوزاری.
هه‌ر له‌م بواره‌دا برِوامان به‌وه‌یه ؛ كه ده‌بێت پێوه‌ندی حزب و په‌رله‌مان و حكومه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای پره‌نسیپه دیموكراتییه‌كان بێت. رِوانینمان ئه‌وه‌یه كه حكومه‌ت ده‌بێت به‌رِه‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندیه نیشتمانییه‌كان ئامرِازی جێبه‌جێكردنی سیاسه‌ت و ئامانجه‌كانی حزب یا ئیئتیلافی براوه له هه‌ڵبژاردن بێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی برِوای ته‌واومان به‌پێویستی هه‌بوونی ئۆپۆزسیۆنی چالاك هه‌یه بۆ چاودێری ده‌سه‌لاَت و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی به‌رنامه‌وپرۆژه‌كانی، هه‌روه‌ها به‌شداری له دارِشتنی سیاسه‌ته چاره‌نووسی ستراتیژییه‌كانی هه‌رێم به‌مافی هه‌موو پێكهاته سیاسی و جه‌ماوه‌رییه‌كانی كۆمه‌ڵگاكه‌مان ده‌زانین، دیارده‌ی ته‌عه‌دودی حزبی به‌دیارده‌یه‌كی ته‌ندروستی كۆمه‌ڵگایه‌كی دیموكراتی ده‌زانین .
له‌م رووه‌وه رۆڵی گشت پارته سیاسییه‌كانی ناو هه‌رێمی كوردستان به‌به‌رز ده‌نرخێنین، وه‌ك هه‌میشه له‌هه‌وڵی به‌رده‌وامدا ده‌بین ، بۆ ئه‌وه‌ی باشترین و پته‌وترین پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ گشت هێزه سیاسییه‌كانی ناو هه‌رێم هه‌بێت، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر رِێكخستنی زیاتری ناو ماڵی كورد ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌بوونی بۆچوون و رِای جیاواز له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان ئاساییه ، به‌لاَم له‌باره‌ی بابه‌ته ستراتیژییه‌كان ، گشت لایه‌كمان پێویسته هاوهه‌ڵوێست و هاوكار بین و به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و نیشتمان له‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌موو جیاوازییه ناوخۆییه‌كان دابنێین.
به‌رِێزان .. پارتی هه‌رده‌م برِوای به رِێزگرتن له‌رِای جیاواز هه‌بووه‌و بواری بۆ ئازادی رِاده‌ربرِین خۆشكردووه، له‌ژێر هیچ گوشارێكیش له‌و بنه‌مایه پاشه‌گه‌ز نابێته‌وه، له‌چوارچێوه‌ی ره‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كان و رِێزگرتن له‌ماف و تایبه‌تمه‌ندی تاكه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا برِوامان به چه‌سپاندنی بنه‌مای هه‌بوونی رِاورِای جیاواز‌و ئازادی رِاده‌ربرِین هه‌یه ، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایانه‌ش هاوكاری هه‌موو دامه‌زراوه فه‌رمی و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ده‌كه‌ین، بۆ زیاتر چه‌سپاندنی پره‌نسیپه‌كانی ژیانی دیموكراتی و مه‌ده‌نییانه له‌هه‌رێمی كوردستاندا.
هه‌ر له‌په‌یوه‌ست به‌م بابه‌ته‌وه جه‌خت له‌سه‌ر چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی پاراستنی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمدا ده‌كه‌ینه‌وه ، پارتی خه‌باتی كردووه بۆ پاراستنی كه‌رامه‌تی گه‌لانی كوردستان و نه‌هێشتنی پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤی كورد، بۆیه‌شه له‌هه‌موو كه‌س زیاتر هه‌ست به‌گرنگی پاراستنی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ین و گشت داموده‌زگاكانی پارتی كاریگه‌رتر له‌جاران له‌خزمه‌تی پاراستنی مافه بنچینه‌یی و به‌هاكانی تاكی ئه‌م هه‌رێمه ده‌بن، پرسی ئافره‌تیش یه‌كێكه له‌پرسه گرنگه‌كانی ئه‌م بواره‌و پارتی وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی و كاریگه‌ری كۆمه‌ڵگا ده‌رِوانێته ئافره‌ت و رِۆڵی ئافره‌ت له‌ناو شۆرِش و رِیزه‌كانی رِێكخستنی حزبیدا هیچ كه‌متر نه‌بووه له رِۆڵی پیاو.
له رۆژگاری ئه‌مرِۆشدا ، رِۆڵی ئافره‌ت له‌به‌رِێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگایه‌كی پێشكه‌وتوودا دیار‌و به‌رچاوتره بۆیه پارتى له‌چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌كانى خۆیدا له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدا ده‌بێت بۆ نه‌هێشتنى توندوتیژى هه‌موو ئه‌وسته‌م و جیاوازییانه‌ى كه‌ده‌بنه كۆسپ له‌به‌رده‌م فراوانتربوونى رِۆڵى ئافره‌ت له‌كۆمه‌ڵگادا .
به‌رێزان .. پارتى خاوه‌ن ته‌مه‌نێكى درێژ‌و ئه‌زموونى ده‌وڵه‌مه‌نده كه‌چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاتنه‌پێشى جیل له‌دواى جیل بكات ، پارتى گرنگى سوودوه‌رگرتن له‌هێزوتواناى نه‌وه‌ى نوىَ ده‌زانێت و ئیمرِۆ له ریزه‌كانیدا به‌هه‌زاران گه‌نج پرِۆڤه‌ى ژیانى سیاسى و حیزبایه‌تى ده‌كه‌ن، برِوامان به‌تواناى گه‌نجانمان هه‌یه‌و بوار بۆیان كراوه‌یه تا به‌هاوشان به‌هاوكارى جیله خاوه‌ن ئه‌زموون و پوخته‌كه‌ى پێشتر جڵه‌وى خه‌باتى پارتى وه‌كو ئه‌ركێكى به‌رده‌وام و مێژوویى له‌ئه‌ستوَ بگرن ، پارتى به‌و جۆره به‌شێوه‌یه‌كى سروشتى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ نوێبوونه‌وه ده‌كات و ئه‌زموونى خه‌باتى خۆى جیل له‌دواى جیل ده‌گوازێته‌وه، پرسى چاكسازیش په‌یوه‌سته به‌و بابه‌ته‌وه ، پارتى برِِواى به‌نوێبوونه‌وه و چاكسازى هه‌یه‌و واقعبینانه خۆى و ئامانجه‌كانى له‌گه‌ڵ ئاستى پێشهاته‌كان نوىَ كردوَته‌وه .
واته هیچ كاتێك پرۆسه‌ى چاكسازى واقعبینانه له‌ناوپارتى نه‌وه‌ستاوه ، پارتى له‌ساڵى 1946وه ئامانجى رِزگارى وسیاسی كۆمه‌لاَیه‌تى بۆخۆى داناوه ، له‌بوارى سیاسی‌دا تائێستا به‌شێكى گرنگى ئامانجى سیاسى به‌دیهاتووه و تێده‌كۆشین بۆ دوائامانجى سیاسى ، به‌لاَم له‌بوارى كۆمه‌لاَیه‌تیدا ئه‌ركى زیادمان له‌پێشه، بوَ به‌رزكردنه‌وه‌و چاككردنه‌وه‌ى ئاستى ژیانى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده‌ى و رووناكبیرى و رِه‌خساندنى ده‌رفه‌تى كار بۆهه‌مووان هێشتا پێویسته خه‌بات بكه‌ین بۆ نه‌هێشتنى بێكارى و نه‌خوێنده‌وارى و هه‌وڵ بده‌ین شوێنى نیشته‌جێى پاك و شیاو بۆ هه‌رخێزانێك دابین بكه‌ین تا كه‌س له كاره‌با و ژیانى ئاسووده بێبه‌ش نه‌بێت ، تا گه‌نجان و نه‌وه‌كانى داهاتوو به‌دڵنه‌واییه‌وه ژیانى نوێى خۆیان دابمه‌زرێنن .
بێگومان به‌رده‌وامبوون و چه‌سپاندنى ئاشتى و ئاسایش مه‌رجى سه‌ره‌كى ژیانى باشتره، ده‌بێت هاوولاَتى به‌دڵنیایى بژى و كاربكات ومافه‌كانى مسۆگه‌ر ببن، له‌م بواره‌شدا مه‌سه‌له‌ی هه‌ره گرنگی ژینگه دێته پێشه‌وه، كه هه‌ر مرۆڤێك پێویستی به‌ژینگه‌یه‌كی پاك و سه‌وزو ته‌ندروست هه‌یه، هه‌ر بۆیه ده‌بێت بایه‌خی پێویست به‌ژینگه‌ی كوردستان بده‌ین، هه‌وڵ بده‌ین ناوچه پارێزراوه سروشتییه‌كانی كوردستان هاوشێوه‌ی بارزان فراوانتر بكه‌ین، له‌سه‌رێكی تره‌وه كوردستان وه‌ك زۆربه‌ی ولاَتانی جیهان رووبه‌رِووی كه‌مئاوی ده‌بێته‌وه، ده‌بێت به‌په‌له هه‌وڵبده‌ین سامانی ئاوی سه‌ر زه‌وی و ژێر زه‌وی بپارێزین.
به‌رِێزان .. به‌شانازییه‌وه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌م چه‌ند ساڵه‌ی رِابردوودا به‌تایبه‌ت له‌دوای هه‌نگاوه‌كانی یه‌كخستنه‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له كابینه‌ی پێنجه‌م توانیوێتی له‌رِووی ئابووری و ئاوه‌دانییه‌وه هه‌نگاوی به‌رچاو و كاریگه‌ر بنێت، به‌جۆرێك كه‌ئه‌مرِۆ هه‌رێمی كوردستان وه‌كو نموونه‌یه‌ك بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی خێرا‌و زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار بۆ سه‌رمایه‌گوزاری سه‌یر ده‌كرێت و پێوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كانی هه‌رێم فراوانبوون و به‌ده‌یان كونسوڵگه‌ری و نوێنه‌رایه‌تی سیاسی و ئابووری له هه‌رێم كراونه‌ته‌وه.
ئاسۆیه‌كی رِوون بۆ پێگه‌ی سیاسی و ئابووری هه‌رێم به‌دی ده‌كرێت. ئێستاش كابینه‌ی شه‌شه‌می حكومه‌ت چالاكانه درێژه به‌و به‌رنامانه ده‌دات كه جێگای متمانه و ئومێدی گه‌له. ئێمه پاڵپشتیمان بۆ به‌رنامه‌و كاری حكومه‌تی هه‌رێم له‌بواری بنیاتنان و پته‌وكردنی ژێرخانی ئابووری هه‌رێم و دابینكردنی ژیانێكی ئاسووده‌و شایسته‌تر بۆ هاوولاَتیانمان دووباره ده‌كه‌ینه‌وه.
هه‌ر له‌مبواره‌شدا رِۆڵی په‌رله‌مانی كوردستان به‌هه‌موو پێكهاته‌و لیسته‌كانیه‌وه له‌چاودێری و ئارِاسته‌كردنی كاری حكومه‌ت به‌پێی یاساكانی هه‌رێم به‌رز ده‌نرخێنین، په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌كۆو مینبه‌ری گشت خه‌ڵكی كوردستان بۆ به‌شداری له‌ئاواكردنی ژیانی ئێستا‌و داهاتوویان له‌گشت بوارێك ده‌زانین.
به‌رِێزان .. كێشه‌ی گه‌نده‌ڵی یه‌كێك له‌و پرس و كێشانه‌یه كه له‌م دواییه‌دا زۆر ئیبراز بووه، ئه‌و دیارده‌یه له‌ناو كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا هه‌یه كه‌م تا زۆر له ناو زۆرێك له‌داموده‌زگاكاندا بلاَوبۆته‌وه.
پارتی وه‌ك هێزێكی هه‌ڵبژێردراوی سه‌ره‌كی پێكهێنه‌ری ئیداره‌ی كوردستان له‌مه‌ودوا به‌گرتنه‌به‌ری پاڵپشتی زیاتر بۆ موئه‌سه‌ساتی پێوه‌ندیدار رووبه‌رِووی ئه‌م دیارده‌یه ده‌بێته‌وه، له‌ناوخۆشیدا پارتی به‌توندی رووبه‌رِووی هه‌رجۆره به‌كارهێنانێكی نابه‌جێی توانا ماددی و مه‌عنه‌وییه‌كانی حزبیی ده‌بێته‌وه.
پره‌نسیپی سزا‌و پاداشت بۆ لێپرسینه‌وه له‌خه‌تاباران و ده‌ستخۆشانه له‌كادیرانی ماندوو سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت ئه‌كتیڤتر بگیرێته‌به‌ر به‌و جۆره كه‌شێك ده‌خوڵقێت كه گه‌نده‌ڵی ناتوانێت تێیدا گه‌شه بكات ..
به‌رِێزان .. زۆر له‌و گرفتانه‌ی كه له‌ناو كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا چاره‌سه‌ر ناكرێن گه‌ر سیسته‌می دادوه‌ری به‌هێزترو ئه‌كتیڤتر نه‌كرێت، هه‌ر له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه پاڵپشتی خۆمان بۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌لاَتی قه‌زائی و كاراتر بوونی رۆڵی داواكاری گشتی دووباره ده‌كه‌ینه‌وه، بۆیه دیسان رایده‌گه‌یه‌نینه‌وه كه له‌م ولاَته‌دا ده‌بێت یاسا سه‌روه‌ر بێت و كه‌س له‌سه‌رووی یاسا نه‌بێت.
پارتیش هه‌ر به‌فاكته‌رێكی كاریگه‌ر ده‌مێنێت بۆ چه‌سپاندنی سه‌روه‌ری یاسا.
به‌رِێزان .. پارتی له‌ناخی جه‌ماوه‌ری كوردستانه‌وه هه‌ڵقولاَوه، هه‌ر بۆ خزمه‌تی ئه‌م گه‌له سته‌مدیده‌یه دامه‌زراوه، ئه‌م گه‌له مه‌زنترین قوربانی داوه بۆ به‌رده‌وامی شۆرِش و خه‌باتی پارتی ، بۆیه به هیچ شێوه‌یه‌ك دابرِان له‌نێوان جه‌ماوه‌رو بنكه حزبییه‌كان قبوڵ ناكرێت و به‌رپرسانی حزبی ده‌بێت نزیكترین كه‌س بن له‌خه‌م و كێشه‌ی خه‌ڵكی هه‌ژاره‌وه، ده‌بێت گوێ له‌خه‌ڵك بگیرێت و پاڵپشتی یه‌كه‌می داواكارییه‌كانیان بین و بۆ باشتركردنی باری ژیانیان. پارتی به‌ده‌نگ و پاڵپشتی ئه‌م خه‌ڵكه هه‌ژاره پشت ئه‌ستووره.
بۆیه‌شه ده‌ڵێین كه پارتی موڵكی ئه‌م خه‌ڵكه هه‌ژاره‌یه‌و له‌خزمه‌تی ئه‌واندا ده‌مێنێته‌وه ، بۆ دابینكردنی ژیانێكی ئاسووده‌و شارستانی بۆیان .
له‌م میانه‌شدا خزمه‌تی خانه‌واده‌كانی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان هه‌رده‌م له‌پێشه‌وه‌ی هه‌موو به‌رنامه و كاره‌كانماندا ده‌بێت، دابینكردنی ژیانێكی شایسته ده‌بێت به‌رنامه‌یه‌ك بێت كه هه‌موو خانه‌واده‌ی شه‌هیدان به‌بێ جیاوازی بگرێته‌وه، رێز‌و جێگای پێشمه‌رگه‌ش له‌م بۆنه‌یه‌دا جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ، هه‌رده‌م وتوومانه كه پێشمه‌رگه گه‌وره‌ترین و شه‌ره‌فمه‌ندانه‌ترین ناوه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه به‌رگرییان له‌ماف و داخوازییه‌كانی گه‌له‌كه‌یان كردووه.
ئه‌ركی پێشمه‌رگه‌ش له پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی و ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌یان به‌رده‌وامه‌و پارتی به‌هه‌موو توانایه‌كیه‌وه پاڵپشتی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات بۆ دابینكردنی گوزه‌ران و پێداویستییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه وه‌ك یه‌ك له‌شكری سه‌ر به حكومه‌تی هه‌رێم و به‌شێك له‌سیسته‌می به‌رگری عێراقی فیدراڵ.
به‌رِێزان .. له‌م سه‌كۆیه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه كورد یه‌كپارچه‌یه به‌زمان و كه‌لتوورو ئاوات؛ كوردی یه‌زیدی و كوردی كاكه‌یی و كوردی فه‌یلی و كوردی شه‌به‌ك له‌جه‌سته‌ی كورد جیا نابنه‌وه، جیاوازی ئایینی و مه‌زهه‌بی نه‌ته‌وه‌یه‌ك پارچه‌پارچه ناكات، كورد یه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌و به‌یه‌ك نه‌ته‌وه ده‌مێنێته‌وه. سه‌رباری ئه‌مه‌ش كوردستان وه‌ك هه‌میشه مه‌ڵبه‌ندی ته‌ساموحی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی ده‌مێنێته‌وه‌و چۆن مافی كورد ده‌بێت پارێزراو بێت ئاواش ده‌بێت رِێز له‌مافی نه‌ته‌وه‌كانی توركمان و ئاشووری و سریانی و ئه‌رمه‌ن بگیرێت، چۆن رِێز له ئایینی ئیسلامی پیرۆز ده‌گیرێت، مه‌سیحی و ئیزیدی و ئایین و ئایینزاكانی تریش جێگای رِێزن، هه‌موومان پێكه‌وه تابلۆی جوانی كوردستان پێك ده‌هێنین و هه‌موومان كه‌سوكارو پاڵپشتی یه‌كترین.
هه‌ڤالاَن..خوشك و برایانی ئازیز..
ته‌بایی و یه‌كرِیزی گه‌له‌كه‌مان زامنی سه‌ركه‌وتنمانه، بۆیه‌شه په‌ره‌پێدانی ئه‌و ته‌باییه‌و پته‌وكردنی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی ناو هه‌رێمی كوردستان ئه‌ركی هه‌نووكه‌یی و داهاتووی پارتیمان ده‌بێت ، له‌م نێوه‌نده‌شدا به‌رده‌وامی و پته‌وكردنی پێوه‌ندی ستراتیژی پارتی و یه‌كێتی وه‌ك زه‌روره‌تێك بۆ قۆناغی ئێستا‌و داهاتوو سه‌یری ده‌كه‌ین و له‌و برِوایه‌داین یه‌كخستنی هه‌واڵ و هێزو تواناكانی ئه‌و دوو هێزه به‌رهه‌می زیاتری بۆ گه‌له‌كه‌مان له‌هه‌گبه‌دا ده‌بێت.
ئێمه هه‌مان دید و بۆچوونمان بۆ باشتركردن و پته‌وكردنی پێوه‌ندی دۆستانه له‌گه‌ڵ هه‌موو هێزه سیاسییه‌كانی عێراقیش هه‌یه، وه ئاماده‌ین بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی و لێك نزیكبوونه‌وه‌ی زیاتر له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و لایه‌ن و كه‌سانه‌ی كه برِوایان به‌عێراقی نوێ و پێكه‌وه ژیانی برایانه و یه‌كسانی هه‌یه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا بوو كه ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی ئه‌م دواییه‌م خسته‌رِوو، مه‌به‌ست له‌وه بوو كه پرِۆسه‌ی سیاسی عێراق له‌و بنبه‌سته ده‌رچێت و ده‌روازه‌یه‌ك بكرێته‌وه بۆئه‌وه‌ى عێراقیه‌كان له نائومێدى وبێبرِوایى رِزگاریان بێت و هه‌موو لایه‌ك خۆیان به یه‌كسان و هاوبه‌ش بزانن له‌ئاواكردنى عێراقێكى فیدراڵى و دیموكراتیك ، سه‌ركه‌وتنى ده‌ستپیشخه‌ریه‌كه‌ش سه‌ركه‌وتن بوو بۆ هه‌موو عێراق و بۆ ئێمه‌ش شانازییه‌كى گه‌وره‌یه ، وه‌ده‌رخه‌رى ئه‌وه‌ش بوو كه چاره‌سه‌رى ناوخۆ بۆ كێشه‌كانى عێراق كاریگه‌رترین رێگه‌چاره‌ن .
پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئایینیه‌كانى عێراق به دانیشتن و گفتوگۆ‌و لێكتێگه‌یشتن ده‌توانن به‌سه‌ر جیاوازیه‌كاندا زاڵ بن ، له‌م روانگه‌یه‌وه به‌دواداچوونى قۆناغه‌كانی دیكه‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه بوو بۆ پێشخستنی پرِۆسه‌ى سیاسى عێراق و پێكه‌وه له حكومه‌تى هاوبه‌شى نیشتمانى به‌رده‌وام ده‌بین ، به‌لاَم هیچ پێكهاتن و چاره‌سه‌رێك نابێت له‌سه‌ر حیسابى به‌لاوه‌نانى ماف و ئیستحقاقاتى نه‌ته‌وه‌یى ئێمه بێت ، كورد پێكهاته‌یه‌كى سه‌ره‌كى عێراقه‌و به‌شێكه له‌چاره‌سه‌ر و داخوازییه‌كانى بۆ مافه‌كانى له‌چوارچێوه‌ی عێراقدا له‌سه‌ر حسابى هیچ پێكهاته‌یه‌كى تر نییه.
به‌رێزان .. له‌دواى رووخانى رِژێمى به‌عسه‌وه چالاكانه به‌شداریمان له پرۆسه‌ى سیاسى و عه‌مه‌لیه‌ى دیموكراتیزه‌كردنى عێراقدا كرد، یه‌كێك له‌ئامانجه‌كانى ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش ده‌ستوورى عێراقه كه زۆرینه‌ى هاوولاَتیانى عێراق ده‌نگیان پێداوه ، بۆیه ئێمه له‌عێراقدا ده‌ستوورێكمان هه‌یه كه زامنی ماف و داخوازییه‌كانى گشت گه‌لانى عێراقه ، هه‌ربۆیه‌شه پێوه‌ندیه‌كانیشمان له‌چوارچێوه‌ى رِێزگرتن له‌ناوه‌رِۆكى ئه‌و ده‌ستووره و به‌رِه‌چاوكردنى به‌رژه‌وه‌ندییه بالاَكانی گه‌ل و ولاَتمان له‌گه‌ڵ هه‌موولایه‌نێك رێكده‌خه‌ین ، له‌م ده‌ستووره‌شدا مادده‌ى 140 ئه‌و ماده‌یه‌یه كه تا رِادده‌یه‌كى زۆر ئاسه‌وارى سته‌مى سه‌ر كورد ده‌سرِێته‌وه ، به‌جێبه‌جێكردنى ئه‌م مادده ده‌ستوورییه متمانه‌ى كورد به‌ژیانی نێو عێراقى نوىَ زیاتر ده‌بێت ، ده‌مه‌وێت بۆ هه‌موو لایه‌ك روونى بكه‌مه‌وه كه ئه‌گه‌ر مه‌ترسى له‌وه هه‌یه كورد حوكمرِانى تاكرِه‌ویى له‌ناوچه دابرِاوه‌كان ده‌كات دواى گه‌رِانه‌وه‌یان بۆسه‌ر هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌تى كه‌ركووك، ئێمه هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌مانه‌وێت كه‌ركووك بكه‌ینه نموونه‌ى پێكه‌وه ژیان و برِوامان به‌ئیداره‌ى هاوبه‌ش هه‌یه ، به‌لاَم موساوه‌مه له‌سه‌ر هه‌ویه‌ى كه‌ركووك ناكرێت.
دامه‌زراندن و پێشكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان بووه به‌نموونه بۆ ناوچه‌كانی تری عێراق ، وای كردووه كه دانیشتووانی هه‌ندێك پارێزگا له پێكهێنانی هه‌رێمی خۆیان بیر ده‌كه‌نه‌وه، به‌لای ئێمه وه‌ك ژیان سه‌لماندوویه‌تی سیسته‌می فیدراڵی به‌مانای بلاَوكردنه‌وه‌و چه‌سپاندنی ژیانی دیموكراتییه. كه دانیشتووانی هه‌ر هه‌رێمێك كاروباری خۆیان له سنووری ده‌ستوور به‌سه‌ربه‌ستی به‌رِێوه به‌رن. ئێمه پشتگیری هه‌ر هه‌رێمێكی تازه ده‌كه‌ین ، كه له‌سه‌ر خواست و ئاره‌زووی دانیشتووانی دابمه‌زرێت، چونكه چه‌سپاندنی سیسته‌می فیدراڵی له‌عێراقدا زامنی دیموكراتی و مافی كورد‌و نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌كانی دیكه‌یه واته ده‌كرێت ده‌سه‌لاَتی هه‌رێمه‌كان فراوانتر ببێت تا ژیانی دانیشتووانیان باشتر بكه‌ن و ئاسایش و ئاشتی بپارێزن، ئه‌وه رِێگای دروستی مانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقی فیدراڵییه.
به‌رِێزان .. بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان به‌گشتی به‌ره‌و پێشچووه، كاتی ئه‌وه هاتووه پارت و لایه‌نه‌كانی گشت پارچه‌كانی كوردستان كۆببنه‌وه، تا له بارودۆخی رۆژهه‌لاَتی ناوه‌رِاست و جیهان بكۆڵنه‌وه، كه له‌مه‌ودوا رێبازی سیاسی ئاشتیخوازانه بگرنه به‌ر له‌خه‌بات ، له هه‌ر ولاَتێك به‌پێی هه‌لومه‌رجی خۆیان و سوود له‌ئازادی و كرانه‌وه‌ی سیاسی و مافی مرۆڤ و ژیانی په‌رله‌مانی و زانست و ته‌كنه‌لۆژیا وه‌ربگرن و خۆیان له‌گه‌ڵ ره‌وتی پێشكه‌وتوویی دنیا بگونجێنن، ده‌بێت پارت و لایه‌نه‌كانی كوردستان پتر هه‌وڵ بده‌ن به‌ئاشتی و دۆستایه‌تی و هاوكاری له‌گه‌ڵ میلله‌تانی دیكه بژین و بێگومان یه‌كترقبوڵكردن و رِێزلێنان له‌لایه‌ن هه‌ردوو لاوه واته له‌لایه‌ن كورد‌و میلله‌تانی تره‌وه مه‌رجی بنه‌رِه‌تی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌یه، له‌باره‌ی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ولاَتانی جیهانیش ئێمه له‌هه‌رێمدا ئاواته‌خوازین رۆژ له‌دوای رۆژ پێوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ گشت لایه‌ك باشتر‌و باشتر ببێت، له‌و برِوایه‌شداین كه رِێزگرتنی دوولایه‌نه‌وه گرتنه‌به‌ری رِێگاچاره‌ی ئاشتییانه‌و گفتوگۆ‌و یه‌كترقبوڵكردن كلیلی چاره‌سه‌ری گشت كێشه‌كانی ناوچه‌كه‌یه.
بۆهه‌موو لایه‌ك سه‌لمێنراوه كه زمانی چه‌ك و توندوتیژی هیچ به‌رهه‌مێكی بێجگه له‌مه‌ینه‌تی بۆ گه‌لانی ناوچه‌كه لێنه‌كه‌وتۆته‌وه، گه‌ر ئێمه په‌نامان بۆ چه‌كیش بردبێت ته‌نیا بۆ به‌رگری له‌ماف و كه‌رامه‌تی گه‌له‌كه‌مان بووه. به‌رگریكردن مافێكی هه‌میشه‌یی گه‌لان بووه‌و ده‌بێت.
به‌م بۆنه‌یه‌وه رِێز ده‌نێین له‌دادگای بالاَی تاوانه‌كان، كه تاوانی ئه‌نفال و بۆمبارانی كیمیاویی و كوشتنی به‌كۆمه‌ڵی خه‌ڵكی كوردستانی به‌جینۆساید ناولێناوه.
ده‌بێت هه‌وڵبده‌ین به‌جینۆسایدناساندنی ئه‌و تاوانانه ده‌رهه‌قی كورد له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا بچه‌سپێت، له‌و برِوایه‌داین كێشه‌ی كورد له‌ده‌ڤه‌ره‌كه‌دا به‌گرتنه‌به‌ری رِێگاچاره‌ی ئاشتییانه‌و په‌ره‌سه‌ندنی دیموكراسییه‌ت چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و ، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش ئاماده‌ین هاوكاری هه‌موو لایه‌ك بكه‌ین ، به‌لاَم له‌م بۆنه‌یه‌شدا دووباره‌ی ده‌كه‌ینه‌وه له ژێر هیچ مه‌رج و گوشارێكدا رِێگا ناده‌ین جارێكی تر شه‌رِی كورد‌و كورد له‌ده‌ڤه‌ره‌كه‌دا رِوو بداته‌وه.
ئه‌زموونێكی تاڵمان له‌گه‌ڵ شه‌رِی ناوخۆیی خۆكوژی هه‌یه، له‌كاتێكدا رِێگا به‌دووباره‌بوونه‌وه‌ی ناده‌ین، له‌هه‌مان كاتیش‌دا گشت تواناكانمان ده‌خه‌ینه‌گه‌رِ بۆ سرِینه‌وه‌ی ئاسه‌واری ئه‌و شه‌رِه نه‌خواسته‌یه، هه‌ر له‌م بۆنه‌یه‌شدا جارێكی دیكه‌ش داوای لێبوردن له كه‌سوكاری قوربانییان و زیان لێكه‌وتووانی ئه‌و شه‌رِه پرِ ئێش و ئازاره ده‌كه‌ین و به‌هاوكاری هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵی سارِێژكردنی برین و ئێش و ئازاره‌كانیان ده‌ده‌ین، سه‌ربه‌رزم و شانازی ده‌كه‌م كه ئه‌مرِۆ شه‌رِی براكوژیمان بنبرِكردووه‌و، ئیدی نابێت ئه‌و دیارده‌یه له‌ناو كورددا دووباره ببێته‌وه.
پێویسته لێره‌دا ئاماژه به‌و غه‌درو ته‌عدایانه بكه‌ین كه ماوه‌یه‌كه له‌لایه‌ن تیرۆریستان و دوژمنانی گه‌لانی عێراقه‌وه له‌برا مه‌سیحییه‌كانمان له‌به‌غداو موسڵ ده‌كرێن، ئێمه له‌كاتێكدا كه ئه‌م كردارانه به‌توندی ئیدانه ده‌كه‌ین دڵگرانین كه برا مه‌سیحییه‌كانمان له‌ناوخۆی عێراقدا ئاواره ببن، چی جای ببێته ئه‌وه‌ی عێراق به‌جێبهێڵن..
كوردستان ولاَتی خۆیانه‌و گشت هه‌وڵه‌كانمان ده‌خه‌ینه كار بۆ داڵده‌دانیان، به‌لاَم ده‌بێت داموده‌زگاكانی سه‌ربازی و ئه‌منی عێراق كاراتر به‌ئه‌ركه‌كانیان هه‌ڵسن و سه‌رچاوه‌ی ئه‌و هه‌رِه‌شانه بنه‌برِ بكه‌ن. رِێگای پێویست بۆ پاراستنی گشت هاوولاَتیان بگرنه‌به‌رو و تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌و كه‌شه‌ش له‌سه‌رانسه‌ری عێراق ده‌خوڵقێت، ئێمه له كوردستان ئاماده‌ی پێشوازیكردنین له‌م ئازیزانه ، به‌جێهێشتنی عێراق و چوون بۆ هه‌نده‌ران به‌چاره‌سه‌ر نازانین، چونكه مه‌به‌ستی تیرۆرستانیش هه‌ر ئه‌وه‌یه كه ئه‌م پێكهاته دێرینه‌ی عێراق په‌رته‌وازه بكه‌ن، كوردستان خانه‌و په‌ناگه‌ی ئارامی هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراقه، به‌لاَم ئاواته‌خوازین هه‌رچی زووتره به‌هاوكاری هه‌موو لایه‌ك ئاسایش و ئارامی بۆ سه‌رانسه‌ری عێراق بگه‌رِێته‌وه‌و ، گشت گه‌لانی عێراق له‌و مه‌ینه‌تیانه رزگاریان ببێت.
به‌رِێزان .. كه باس له‌رِه‌وشی ئارامی هه‌رێم ده‌كرێت ، نابێت رِۆڵی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێم وه‌بیرنه‌هێنرێته‌وه، ئه‌و ده‌زگایانه‌ی به شه‌ونخوونی و قوربانیدان و فیداكارییه‌وه رووبه‌رِووی پیلانه به‌رده‌وامه‌كانی تیرۆرستان ده‌بنه‌وه و، له‌م ناوچه‌یه پرِ له‌كێشه‌یه هه‌رێمی كوردستانیان كردۆته دورگه‌یه‌كی ئارام.
ده‌ستخۆشی و سوپاسمان ئارِاسته‌ی تێكرِای ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه له‌و داموده‌زگایانه‌دا خزمه‌ت ده‌كه‌ن و ئومێد ده‌خوازین كه به‌یه‌كخستن و پێشخستن و به‌هێزكردنی ئه‌م ده‌زگایانه كارامه‌تر له‌جاران له‌م ئه‌ركه پیرۆزه‌یاندا به‌رده‌وام و سه‌ركه‌وتووتر بن و سوپاسی بێ پایانم بۆ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ، كه به‌رِاستی پاڵپشت بوون بۆ ئه‌م ده‌زگایانه.
به‌رِێزان .. جێگای خۆیه‌تی له‌م بۆنه‌یه‌دا یادێك له‌شه‌هیده سه‌ركرده‌كانمان بكه‌ینه‌وه ، تا كۆنگره‌ی 12 یه‌مین ژماره‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ركردایه‌تی پارتی و كادیره پێشكه‌وتووه‌كانی گیانیان له‌پێناو گه‌ل و ولاَت به‌خت كردون، له‌دوای كۆنگره‌ی دوازده‌ش پۆلێك سه‌ركرده‌ی لێهاتووی پارتی به‌ده‌ستی ره‌شی تیرۆر شه‌هید كران؛ شه‌هیدان( سامی عه‌بدولره‌حمان و ، فرانسۆ هه‌ریری و، شه‌وكه‌ت شێخ یه‌زدین و مامۆستا سه‌عد عه‌بدولاَو گشت شه‌هیدانی یه‌كی شوبات و تیرۆر‌و ته‌قینه‌وه له‌هه‌موو ناوچه‌كانی تری عێراق زۆرێك له‌به‌رپرسه بالاَكانی پارتی به‌خوێنی خۆیان سه‌لماندیان كه سه‌ركردایه‌تی پارتی له خه‌بات و قوربانیدان له سه‌نگه‌ری پێشه‌وه بووه‌و ده‌بێت ، چونكه ئه‌و شه‌هیدانه به‌رله‌وه‌ی هه‌ر پۆستێكیان هه‌بووبێت، خۆیان به‌پێشمه‌رگه زانیوه، وه هه‌رده‌م ئاماده‌ی گیان به‌ختكردن له‌پێناو گه‌ل و ولاَت بوون، له‌م بۆنه‌یه‌دا یادیان ده‌كه‌ینه‌وه و سه‌ری رِێزو نه‌وازشیان بۆ داده‌نه‌وێنین.
به‌رِێزان .. په‌نا به‌خواو پشت ئه‌ستوور به‌هێزو و ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌مان ، به‌رچاومان بۆ ئێستا‌و ئاینده‌مان رِوونه‌و، ئه‌و پرۆگرامه‌ی كه پارتی له‌م كۆنگه‌ره‌یه‌دا ده‌یخاته گه‌رِ و ده‌یكاته كارنامه‌ی خه‌باتی خۆی و له‌خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندییه بالاَكانی گه‌ل و ولاَتمانه ؛ بۆیه‌شه دروشمی كۆنگره‌مان ( نوێبوونه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری و پێكه‌وه‌ژیانه).
له‌پێناو چه‌سپاندنی ئاشتی و ئازادی و به‌خته‌وه‌ریدا جارێكی تر سوپاس و هه‌رسه‌ركه‌وتوو بن .
