چه‌له‌بی: مافی چاره‌نووس كه سه‌رۆك بارزانی باسی كرد، مافێكی ره‌وای كورده
سه‌رۆكی كۆنگره‌ی نیشتمانی عێراقی ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی دووپاتی كرده‌وه له كۆنگره‌ی پارته به‌رهه‌ڵستكاره عێراقییه‌كان كه له ساڵی 1992 له ڤێننای پایته‌ختی نه‌مسا بهرِێوهچوو هه‌موو لایه‌ك برِیاریان له سه‌ر مافی چاره‌ی خۆنووسین بۆ گه‌لی كورددا.
دوێنێ شه‌ممه له ژێر دروشمی نوێبوونه‌وه، دادپه‌روه‌ری، به‌یه‌كه‌وه ژیان له هه‌ولێری پایته‌خت به ئاماده‌بوونی زیاتر له 300 میوانی ناوخۆیی و عێراقی و بیانی كۆنگره‌ی 13 ی پارتی ده‌ستی به كاره‌كانی خۆی كرد، له وتاری خۆیدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان مسعود بارزانی دووپاتی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه \"په‌نا به‌خوا مافی چاره‌نووس له‌م كۆنگره‌یه‌دا ده‌بێته هه‌وێنی پرۆگرامی خه‌باتی پارتی \"".
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا چه‌له‌بی رایگه‌یاند داواكه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ چه‌سپاندنی مافی چاره‌ی خۆنووسین بۆ گه‌لی كورد له چوارچێوه‌ی عێراق، پرسێكی تازه نییه، به‌ڵكو ئه‌م داوایه‌ی له‌لایه‌ن ته‌واوی پارته به‌رهه‌ڵستكاره عێراقیه‌كان له كۆنگره‌ی ڤێننا ته‌به‌نی كراوه و دواتریش به‌رده‌وامی هه‌بووه‌و هه‌روه‌كو دواتریش هه‌مان ساڵ له‌لایه‌ن پهرلهن=مانی كوردستانه‌وه په‌سه‌ند كراوه.
سه‌رۆك بارزانی له وتاره‌كه‌ی دوێنێكهیدا جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه پرسی ته‌به‌نی كردنی مافی چاره‌ی خۆنووسین به نیشبهت پارتی له‌و كۆنگره‌یه‌دا پرسێكی جه‌وهه‌رییه‌و ده‌خرێته به‌رده‌م ته‌واوی ئاماده‌بووان و به‌شداربووانی كۆنگره.
ساڵی 1992 سه‌رۆكی كۆنگره‌ی نیشتمانی عێراقی ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی داوای به‌ستنی كۆنگره‌ی به‌ستنی كۆنگره‌ی پارته به‌رهه‌ڵستكاره عێراقییه‌كانی كرد، دواتر كۆنگره‌كه له حوزه‌یرانی ئه‌و ساڵه له ڤێننای پاته‌ختی نه‌مسا ده‌ست به كاره‌كانی كرد ئه‌گه‌رچی به‌شێك له دژه‌كانی چه‌له‌بی ئاماده‌ی كۆنگره‌كه نه‌بوون به‌تایبه‌ت نوێنه‌رانی ره‌وته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی عه‌ره‌بی، له كۆنگره‌كه‌دا هه‌ر یه‌ك له پارتی دیموكراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مسعود بارزانی و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی جه‌لال تاڵه‌بانی به‌شداریان كرد، له‌و كۆنگره‌یه‌دا چه‌له‌بی وه‌كو سه‌رۆكی كۆنگره‌ی نیشتمانی هه‌ڵبژێردرا كه وه‌كو سه‌رۆكی زۆربه‌ی پارته به‌رهه‌ڵستكاره عێراقییه‌كان له دژی رژێمی به‌عس نێنهرایهتی ده‌ركرد.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌ندامی كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان مه‌حمود عوسمان لێدوانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی به لێدوانێكی سروشتی و زۆر مه‌بده‌ئی وه‌سف كرد، دووپاتی له سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه هیچ ئامانجێكی شاراوه له پشته‌وه‌ی ئه‌و لێدوانه‌ی سه‌رۆك بارزانی دانییه.
عوسمان جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه هه‌موو گه‌لانی جیهان مافی چاره‌نووسی خۆیان هه‌یه له ناویشیاندا گه‌لی كورد كه به سه‌ر چوار پارچه‌ی جیاواز دابه‌شكراوه ئه‌و مافه سروشتییه‌ی هه‌یه، روونیشی كرده‌وه لێدوانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی هیچ ئامانجێكی شاراوه‌ی له پشته‌وه نییه هه‌روه‌كو هه‌ندێك بۆچوونیان وایه، گوتیشی مافی چاره‌ی خۆنووسین به مانای جیابوونه‌وه نایه به‌ڵكو به واتای جێگیركردنی پرسی مافی چاره‌ی خۆنووسینی كورد دێت وه‌كو خاڵێك له كۆنگره‌ی هه‌ولێر.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كورد به‌پێی ده‌ستووری عێراق داوای مافه‌كانی خۆی ده‌كات له چوارچێوه‌ی هه‌رێمێكی فیدرِاڵ.
سه‌رچاوه: السومریه نیوز"
