ئهمرِۆ دووشه‌ممه فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی پشكی خۆی له وه‌زاره‌ته‌كانی كابینه‌ی نوێ كۆده‌بێته‌وه
دوێنێ یه‌كشه‌ممه كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تی خۆی سه‌باره‌ت به دیاریكردنی پشكی كوتله‌كه له وه‌زاره‌ته‌كانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تدا بۆ ئهمرِۆ دووشه‌ممه دواخست.
له‌مباره‌یه‌وه له لێدوانێكدا په‌رله‌مانتار سه‌ر به كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق مه‌حمود عوسمان رایگه‌یاند پێش نیوهرِۆی ئهمرِۆدووشهمممه كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان كۆبوونه‌وه‌ی خۆی سه‌باره‌ت به پشكی ئه‌و كوتله‌یه له وه‌زاره‌ته‌كانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تدا گرێده‌دا، گوتیشی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌یان به‌هۆی قوڵی بابه‌ته‌كه بۆ ئهمرِۆ دووشه‌ممه دواخست.
پێشتریش كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان رایگه‌یاند رۆژ نوری شاوێسی بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ كاندید كردووه، فراكسیۆنه‌كه جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كاته‌وه له‌م هه‌فته‌یه‌دا پرسی خاڵی دابه‌شكردنی هه‌ر سێ پۆسته‌كه یه‌كلایی ده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها پێشتر هه‌ردوو كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان و كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ره‌تی میكانیزمی دابه‌شكردنی سێ پۆسته‌كه‌یان كرده‌وه،و داواشیانكرد پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران به زۆرترین رێژه‌ی ده‌نگه‌كان یه‌كلایی بكرێته‌وه، هۆیه‌كه‌یشی بۆ ئه‌و دهسهلاَته به‌رفراوانه‌ی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران هه‌یه‌تی كه یه‌كێك له دهسهلاَتهكانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانه.
سه‌رچاوه: شبكه هذا الیوم للاخبار
