بروسكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە بۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی نوێی كۆجی

بروسكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە بۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی نوێی كۆجی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە بروسكەیەكدا سەری ساڵی كۆچی و ساڵیادی هیجرەتی حەزرەتی محەمەد (د.خ) لە هەموو مسوڵمانانی كوردستان و جیهان پیرۆز دەكات، ئەمەی خوارەوە دەقی بروسكەكەیە:

بە ناوی خوای مەزن و دلۆڤان

ساڵیادی هیجرەتی سەروەری هەمووان حەزرەتی محەمەد (د.خ) و هاتنەوەی ساڵی 1432ی نوێی كۆچی لە سەرجەم موسڵمانانی جیهان و عیراق و گەلی كوردستان پیرۆز دەكەم و لە خوای میهرەبان داواكارم ساڵی تازەمان ساڵی ئاشتی و ئارامی و پێكەوە ژیان و ئاسوودەیی كۆمەڵایەتی و بەرجەستەكردنی مافی مرۆڤـ و دادپەروەری و برایەتی و پڕخێرو بەرەكەت بێ‌ و ساڵی راماڵینی دیاردەی تیرۆر و توندوتیژی بێت لە ژێر سایەی حكومەتێكی شەراكەتی نیشتمانی كە ئێستا بە هەموو لایەكمان هەوڵی پێكهێنانی دەدەین و پارێزگاری لە یەكڕیزی و دەستكەوت و زیاتر پێشخستنی هەرێمی كوردستانیش لە گشت بوارەكاندا بكەینە ئامانجی سەرەكیمان.

پیرۆز بێ‌ ساڵیادی هیجرەت
پیرۆز بێ‌ سەری ساڵی كۆچی


مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
29ى ذى الحجة 1431ى كؤچى
5ى كانوونى يةكةمى 2010ى زايينى
Top