مه‌سعود بارزانی پیرۆزبایی له جه‌لال تاڵه‌بانی كرد
له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى نێوان \""جه‌لال تاڵه‌بانى\"" سه‌رۆك كۆمارى عێراقى فیدراڵ و\"" مه‌سعود بارزانى\"" سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سه‌رۆك بارزانى پیرۆزبایى له سه‌رۆك تاڵه‌بانى كرد به‌بۆنه‌ى دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به سه‌رۆك كۆمارى عێراقى فیدراڵ و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست،
له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆك تاڵه‌بانى سوپاسى سه‌رۆك بارزانى كرد بۆ هه‌وڵ و ماندووبوونه‌كانى له كۆكردنه‌وه‌ى لایه‌ن و قه‌واره سیاسییه‌كانى عێراق له چوارچێوه‌ى دهستپێشخهرییهكهیدا كهبووههۆى ده‌رچوواندنى عێراق له‌و ته‌نگژه سیاسیه‌ى كه رووبه‌رووى ببووه‌وه،
هه‌ردوولاش ته‌ئكیدیان له‌وه كرده‌وه كه سه‌ركه‌وتنى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره بوو بۆ عێراق به‌گشتى و گه‌لى كوردستان به‌تایبه‌تى."
