سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی خۆشحاڵیی سه‌رۆك ئۆبامای له‌ رێگه‌ی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكاوه پێگه‌یشت

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی خۆشحاڵیی سه‌رۆك ئۆبامای له‌ رێگه‌ی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكاوه پێگه‌یشت
بۆ دووه‌مین جار به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غدا پێشوازییكرد له‌ به‌ڕێز جیمس جێفری بالیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌عێراق.

له‌دیداره‌كه‌دا باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا سلاوی تایبه‌تی به‌ڕێز باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ویلایەتە یەگكرتووەكانی ئه‌مه‌ریكای به‌سه‌رۆك بارزانی راگه‌یاند و هه‌روه‌ها خۆشحالی سه‌رۆك و ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكاشی به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ به‌سه‌رۆك بارزانی راگه‌یاند كه‌ له‌به‌ر رۆشنایی ده‌ستپێشخه‌ریی و هه‌وڵه‌كانی به‌ڕێزیان كۆتایی به‌ قه‌یرانی پێكهێنانی حكوومه‌تی فیدرالی عێراق هات و تێكڕای هێزولایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتن بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی هاوبه‌شی نیشتمانیی.

شایه‌نی باسه‌ پێشتریش باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌عێراق سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی كرد و پیرۆزبایی خۆی و ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكای بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ كه‌ رێككه‌وتنی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان بوو له‌به‌ر رۆشنایی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رۆك بارزانی راگه‌یاند.
Top