سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازی له‌بالیۆزی ئوردن له‌عیراق ده‌كات‏

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازی له‌بالیۆزی ئوردن له‌عیراق ده‌كات‏
دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌دیدرێكدا له‌گه‌ل بالیۆزی ئوردن له‌عیراق محمد ‏ته‌یسیر، وێرای به‌خێرهێنان هیوای خواست په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و شانشینی ئوردن ‏هه‌رده‌م له‌په‌ره‌سه‌ندندابێت، هه‌روه‌ك بریاری كردنه‌وه‌ی كونسلخانه‌ی ئوردنیشی له‌هه‌رێمی كوردستان ‏به‌رز نرخاند له‌پێناو گه‌شه‌كردنی زیاتری ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌.‏

له‌م دیداره‌دا كه‌سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ 26/10/2010 له‌نووسینگه‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ‏له‌ته‌لاری په‌رله‌مانی كوردستان به‌رێوه‌چوو‎ ‎و تیایدا وێرای وه‌فدێكی هاورێی بالیۆزی ئوردن په‌رله‌مانتار ‏ئاسۆ كه‌ریم سه‌رۆكی لیژنه‌ی رۆشنبیری ئاماده‌ی بوو، باڵیۆزی ئوردن له‌عیراق، خۆشحالی خۆی ‏به‌سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی له‌بواره‌كانی ئابووری و بنیاتنان به‌دیهاتوون ‏ده‌ربری و هیواشی خواست كردنه‌وه‌ی كونسولخانه‌ی ئوردن له‌هه‌رێمی كوردستان ببێته‌ هانده‌رێك بۆ ‏پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و شانشینی ئوردن.‏

له‌ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌دا، پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق خرایه‌ به‌رباس و له‌مباره‌یه‌وه‌ ‏هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌، پێویسته‌ حكومه‌تی داهاتووی عیراق له‌هه‌موو لایه‌نه‌كان پێك ‏بێت و ئه‌ویش له‌پێناو خزمه‌تگه‌یاندنی زیاتر به‌هاوولایاتانی وڵاته‌كه‌ به‌بێ جیاوازی.
Top