عوسمان: هیچ موفاجه‌ئه‌یه‌ك له‌ هه‌ڵوێستی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ روونادات

عوسمان: هیچ موفاجه‌ئه‌یه‌ك له‌ هه‌ڵوێستی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ روونادات
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌ندامی كوتله‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان مه‌حمود عوسمان ئه‌و هه‌واڵ و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه‌ گوایه‌ كوتله‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان هه‌ڵوێستی خۆی سه‌باره‌ت به‌ پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ كوتله‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق راده‌گه‌یه‌نێ.

عوسمان دووپاتی كرده‌وه‌ هه‌ڵوێستی كوتله‌ی كوتله‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی هیچ موفاجه‌ئه‌یه‌كی تێناكه‌وێت.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا عوسمان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا هه‌ڵوێستی هاوپه‌یمانی نیشتمانی به‌رامبه‌ر به‌ وه‌ره‌قه‌ 19 خاڵییه‌كه‌ی كوردی زۆر ئیجابیتر بووه‌ له‌ هه‌ڵوێستی كوتله‌كانی دیكه‌، به‌دووریشی خسته‌وه‌ سه‌ركردایه‌تی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌و ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی له‌گه‌ڵ كورد بگه‌نه‌ رێككه‌وتن بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ.
Top