هه‌رێمى كوردستان دژى دواخستنى سه‌رژمێریه
گولاَن/ساڵح محمد
لیژنه‌ى بالاَى سه‌رژمێری دانیشتوان له هه‌رێمى كوردستان رِهخنه له حكومه‌تى عێراق ده‌گرێت به‌هۆى دواخستنى سه‌رژمێری گشتى دانیشتوانى عێراق له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانى عێراق و به‌پێچه‌وانه‌ى ده‌ستورى عێراقی له‌قه‌ڵه‌م دا.
(عه‌لی سندی) سه‌رۆكی لیژنه‌ى بالاَى سه‌رژمێری دانیشتوانى هه‌رێمى كوردستان رِایگهیاند:
به‌هۆى رِێگرتن له ئاماده‌كاریه‌كان بۆ ئه‌نجامدانى سه‌رژمێری له شارى نه‌ینه‌وا له‌لایه‌ن پارێزگاری ئه‌و شاره‌وه كه سه‌ربه لیستى حه‌دبایه هه‌ریه‌ك له حكومه‌تى عێراق و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانى ناچاركرد كه سه‌رژمێری له واده‌ى دیارى كراوى خۆیدا دوابكه‌وێت بۆ دوو مانگى داهاتو.
گوتیشى: سه‌رژمێری ده‌بێته هۆى پلاندانان به‌شێوه‌یه‌كى ورد بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و نه‌هێشتنى هه‌ژارى له ولاَتدا و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى بژێوى هاولاَتیان و به‌ره‌وپێشچونى بوارى ئابورى ولاَت.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكى لیژنه‌ى سه‌رژمێرى دانیشتوانى هه‌رێمى كوردستان گوتیشی:
ده‌بوایه حكومه‌تى عێراق رِێوشوێنى یاسایی دژى پارێزگارى نه‌ینه‌وا بگرێـه به‌ر نه‌ك به‌هۆى كاره نایاساییه‌كانى پارێزگارى نه‌ینه‌واوه سه‌رژمێری دوابخات.
شایانى باسه جگه له‌هۆكارى سیاسی به‌هۆى رِێگرتنى پارێزگارى نه‌ینه‌وا (ئه‌سیل نوجێفی) له‌ئه‌نجامدانى ئاماده‌كاریه‌كان بۆ ئه‌نجامدانى سه‌رژمێری له شارى نه‌ینه‌وا سه‌رژمێری گشتى عێراق بۆ دوو مانگى داهاتو دواخرا.
