راگەیاندنی کوردی و بڕیاری ٦٨٨
April 5, 2021
وتار و بیروڕا
ئەوەی مەبەستە لەم وتارە ،کورد لەباشوری کوردستان لەسەرئاستە دیبلۆماسی و میدیایەکە چەندە بایەخی بەم بڕیارە داوە ،چەندە بازاڕاندویەتی بۆ ئاستی ناوخۆ تا لەمێژوی کوردوئەندێشەی نەوەکاندا بەزیندووی بمێنێتەوە، لەئاستە جیهانیەکەش بەردەوام کاری بۆ بکات وبیناسێنێت تا بەردەوام جیهان پرسی کورد بە زیندویی لای بمێنێتەوە ،کاربکرێت بۆ دەرچواندنی بڕیاری نوێی تر لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایش بۆ نەتەوەی کوردو پرسەکانی تری و دەست خستنی پشتیوانی زیاتر،چونکە راستە باشوری کوردستان سەربەخۆیی وەرگرتوە بەڵآم هێشتا مەترسیەکانی سەری چ لەلایەن وڵاتانی دەوروبەر چ لەلایەن حکومەتی عێراقی و گروپە چکدارەکان ماوەو ،گەرەنتی نیە هێرش و پەلاماری تر دوبارەنەبێتەوە.لەئاستە گشتیەکەشەوە چەندە میدیای کوردی توانیوەتی ناساندن بۆ ئەم بڕیارەوە پابەند بوونی وڵاتانی ئەقلیم وعێراق بناسێنێت و کار بۆ فراوانکردنی ئەوسنورە ئارامیە زیاتر بکات. بەداخەوە واهەست دەکرێت ئەم بڕیارە تەنها لە یادکردنەوەیەکی ئەو رۆژەی دەرچوەباس دەکرێت ئەویش کەمێک لە میدیا کوردیەکان دەچنە سەری یان لەکاتێکدا کە مەترسیەک روودەکاتە کوردستان باس دەکرێت، نەتوانراوە بە بوونی دۆکیمێنتاریەک، فیلمێک،بابەتی تری میدییایی تەوزیف بکرێت و هیچ نەبێت بە نەوەکانی بناسێنرێت کە لە نەوەدەکانەوە لەدایک بوون و هیچ لەبایەخی ئەم بڕیارە نازانن. جگەلەوەی کە لە قۆناغەکانی خوێندن و تویژینەوەکانی زانکۆو پەیمانگاکان نابینرێت بە وانەیەک یان توێژینەوەیەک بایەخ و ئاسەوارو دەرەنجامەکانی ئەم بڕیارە باس بکرێت وهەڵسەنگاندنیکی بکرێت کە دوای ٣٠ ساڵ لەدەرچوونی چۆن جێ بەجێ کراوە ،بایەخی چۆن ماوە؟ چی بکرێت بۆ فراوانکردنی؟ .بۆیە گرنگە کورد لەسەرئاستی دیبلۆماسی و میدیای ئەم بڕیارە بەردەوام تاوتوێ کات بیکاتە بنەمایەک بۆ دەست کەوتی زیاتر.

د. نەزاكەت حسێن