كاتێك حزبەكان لەبەرپرسیاریەتی هەڵدێن دەبێت وەك دەوڵەت مامەڵە لەگەڵ قەیرانەكان بكرێت
September 22, 2016
وتار و بیروڕا
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كاتێك بریاری شه‌ڕی مان و نه‌مانی دژی تیرۆریستانی داعشدا، هیچ شاره‌زاییه‌كی سه‌ربازی له‌سه‌ر ئاستی جیهان له‌و قه‌ناعه‌ته‌دا نه‌بوو كه پێشمه‌رگه بتوانێت له‌و شه‌ڕه‌دا به‌رامبه‌ر هێزێكی گه‌وره‌ی ده‌وڵه‌تێكی تیرۆریستی وه‌ك خه‌لافه‌ته‌كه‌ی داعش خۆی بگرێت، ته‌نانه‌ت پسپۆڕێكی وه‌ك ماكس پۆت كه به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین پسپۆڕانی بواری ئاسایش و سه‌ربازی له‌سه‌ر ئاستی سینكتاكسه‌كانی ئه‌مریكا و جیهان هه‌ژمار ده‌كرێت، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرده‌وه، راسته هێزی پێشمه‌رگه له رابردوودا و له ساڵانی حه‌فتا و هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو هێزێكی قاره‌مان بووه و توانیویه‌تی دوژمن تێكبشكێنت، به‌ڵام دوای نزیكه‌ی 23 ساڵ كه هیچ شه‌ڕێكی نه‌كردووه، ئه‌وا ناتوانێت هه‌مان قاره‌مانیه‌تی رابردوو دووباره بكاته‌وه، به‌تایبه‌تیش كه چه‌كی ده‌ستی كۆنه و ئیمكانیه‌تی سه‌ربازیی به‌رده‌ستیشی زۆر سنوورداره، به‌ڵام هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا نه‌ك هه‌ر بووه جێگه‌ی سه‌رنجی ژه‌نڕاڵه‌كانی پێنتاگۆن و ناتۆ، به‌ڵكو هه‌موو جیهانی گه‌یانده ئه‌و قه‌ناعه‌ته كه ده‌بێت له‌به‌ر قاره‌مانیه‌تی پێشمه‌رگه رێز له كوردستان بگیرێت.

فه‌رهاد محه‌مه‌د