نمایشی سیاسیی حزبه‌كان بە نه‌هامه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه
September 20, 2016
وتار و بیروڕا
دیاره ئه‌و دیمه‌نه‌ی نه‌هامه‌تیی گوزه‌رانی خه‌ڵك كه شاشه‌كان له سلێمانییه‌وه ده‌یگوازنه‌وه بۆ ناو هه‌ر ماڵێك، ئه‌م پرسه ته‌نیا تایبه‌ت نییه به پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان، به‌ڵكو سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان له قه‌یرانێكی دارایی زۆر سه‌خت و مه‌ترسیداردایه، ئه‌م قه‌یرانه ته‌نیا مووچه‌خۆرانی حكومه‌تی نه‌گرتۆته‌وه، به‌ڵكو له‌یه‌ك كاتدا كه‌رتی تایبه‌تیشی تا راده‌یه‌كی زۆر به‌رچاو په‌كخستووه، بۆیه له حاڵه‌تی له‌مجۆره‌دا ئه‌ركی حزبی سیاسی ئه‌وه‌یه هه‌موو پێكه‌وه هه‌ماهه‌نگ و هاریكار بن بۆ ئه‌وه‌ی واقیعه‌كه چۆنه به هه‌مان شێوه پیشانی خه‌ڵكی كوردستانی بده‌ن، ئه‌مه‌ش له پێناوی ئه‌وه‌ی خه‌ڵك و حزبه‌كان پێكه‌وه هه‌مانگ و هاریكاربن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر چۆنێك بێت ئه‌و قه‌یرانه داراییه قورسه تێپه‌ڕێندرێت.
به‌ڵام به‌داخه‌وه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئه‌و باڵه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كه به خۆیان ده‌ڵێن زۆرینه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی و له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی ئیسلامی، واقیعێكی خه‌یاڵیان له‌بری واقیعی قه‌یرانه داراییه راسته‌قینه مه‌ترسیداره‌كه‌ی كوردستان دروستكردووه و خه‌ڵكیان له واقیعه راسته‌قینه‌كه دوور خستۆته‌وه و له‌ناو ئه‌و واقیعه خه‌یاڵییه‌دا نمایشی سیاسی به نه‌هامه‌تییه‌كانی خه‌ڵكه‌وه ده‌كه‌ن و وه‌ك عه‌بدولسه‌لام بن عهبدعالی-یش ده‌ڵێت كۆمه‌ڵگه‌یان كردۆته شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سینما و حزبه‌كان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و شاشه‌یه‌دا به نه‌هامه‌تی و پێنه‌دانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران پێده‌كه‌نن!
ئه‌م رۆڵه‌ی ئه‌و حزبانه به‌رامبه‌ر خه‌ڵك له ده‌ڤه‌ری سلێمانی پیاده‌ی ده‌كات، وه‌ك بیرمه‌ندی ئه‌ڵمانی ئۆلریش بیك له كتێبی (دژه ده‌سه‌ڵاتدا) ئاماژه‌ی پێكردووه، ئه‌و مانایه ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی له‌ده‌ڤه‌ری سلێمانی ده‌نگیان به‌و حزبانه داوه، ئێستا ناتوانن داكۆكییان لێ بكه‌ن، یان نوێنه‌رایه‌تیان بكه‌ن و به‌ده‌نگ نه‌هامه‌تی و گوزه‌رانیانه‌وه بچن، ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه ئه‌و حزبانه به رێگه‌ی نمایشكردنی سیاسی به نه‌هامه‌تییه‌كانی خه‌ڵكه‌وه ده‌یانه‌وێت چه‌مكی فره‌یی حزبی بگۆڕن بۆ سڕینه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر و ناشیرینكردنی، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئه‌و حزبانه خۆیان له هه‌موو كه‌سی دیكه باشتر ده‌زانن، هۆكاری راسته‌قینه‌ی نه‌هامه‌تی و قه‌یرانی دارایی له كوردستاندا چییه و چۆنیش چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.

فه‌رهاد محه‌مه‌د