جیهان پشتگیری بارزانی دەكات بۆ ئەوەی هاوشێوەی (حەماس) لەكوردستان دروست نەبێت
September 18, 2016
وتار و بیروڕا
ئاماژه كردنمان به‌م رووداوه كه پێش هه‌شت ساڵ له‌سه‌ردانی ئه‌مجاره‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ فه‌ره‌نسا و پێشوازیكردنی له‌لایه‌ن سه‌رۆك فرانسۆ هۆلانداوه به هه‌مان ئاستی پڕۆتۆكۆڵی سه‌رۆكی رووسیا و ئه‌مریكا و توركیا، ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت ئه‌گه‌ر پێشوازی جۆرج بوش له ساڵی 2008 سه‌ره‌تای وه‌رچه‌رخانێك بووبێت بۆ دروستبوونی سه‌ره‌تای سیاسه‌تێكی راسته‌وخۆی واشنتۆن له‌گه‌ڵ هه‌ولێر، ئه‌وا زمانی پێشوازیی پرۆتۆكۆڵی سه‌رۆك هۆلاند له‌سه‌رۆك بارزانی راگه‌یاندنی سیاسه‌تی راسته‌وخۆی پاریسه به‌رامبه‌ر هه‌ولێر و دانپێدانانی كۆشكی ئهلیزییه به شكۆی ده‌وڵه‌تی كوردستاندا.
ئه‌وانه‌ی له زمانی پرۆتۆكۆڵی تێده‌گه‌ن، هه‌ست به‌و راستییه ده‌كه‌ن، فه‌ره‌نسا كه ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییه و خاوه‌نی ڤیتۆیه و ده‌توانێت بۆ پشتگیری و دژی هه‌ر بڕیارێكی جیهانی به‌كاری بهێنێت، هه‌روا به‌ساده‌یی و به‌بێ ره‌چاوكردنی پرانسیپه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به زمانی پرۆتۆكۆڵی به هه‌موو جیهان ناڵێت سه‌رۆكی كوردستان هاوتای سه‌رۆكی توركیا و رووسیا و ئه‌مریكایه له تێڕوانینی فه‌ره‌نسادا. بۆیه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مه یه‌كه‌مین سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی نییه بۆ فه‌ره‌نسا و پێشوازیكردنی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی فه‌ره‌نساوه، به‌ڵام له‌سه‌ردانی ئه‌مجاره‌یدا، زمانی پێشوازیی پرۆتۆكۆڵی كۆشكی ئه‌لیزی، پشتگیری فه‌ره‌نسای بۆ ده‌وڵه‌تی كوردستان پێی راگه‌یاندین.
سه‌رۆك بارزانی له نیسانی 2015 پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی برده كۆشكی سپی، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین جار بوو له مێژووی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستاندا سه‌رۆكێك به‌ناوی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌و ئاسته به‌رزه له كۆشكی سپی پێشوازی لیبكرێت و سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌خۆیی كوردستان گوێی بۆ رابگیرێت و، ئیداره‌ی ئه‌مریكی دژایه‌تی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان نه‌كات و ته‌نیا پێشنیاری ئه‌وه‌ی هه‌بووه خۆتان باشتر ئاماده‌بكه‌ن و كاتێكی گونجاو هه‌ڵبژێرن، ئه‌م زمانه‌ی ئه‌مریكاش كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی قسه‌ی پێكرابوو، دیسان پیشاندانی تیشكێكی سه‌وز بوو بۆ جیهان بۆ ئه‌وه‌ی پێشوازی له ده‌وڵه‌تێكی تازه بكه‌ن كه ئه‌ویش ده‌وڵه‌تی كوردستانه.
سه‌رۆك بارزانی دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌سه‌ردانه سهركهتووهكهی بۆ كۆشكی سپی، له‌گه‌ڵ حزبه سیاسییه‌كانی كوردستان كۆبووه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو حزبه‌كان ژوورێكی عه‌مه‌لیات بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی دروست بكه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێك له‌و حزبانه له‌بری ئه‌وه‌ی هه‌موو هه‌وڵی خۆیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان سه‌ركه‌وتوو بێت، هه‌موو هه‌وڵی خۆیان خسته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی رێبه‌ری پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دوورخه‌نه‌وه و پرۆسه‌كه شكست پێبهێنن. به‌ڵام سیاسه‌تی لۆژیكانه‌ی بارزانی نه‌ك رێگه‌ی نه‌دا سه‌قامگیری كوردستان بشێوێندرێت، له هه‌مانكاتدا سه‌رخستنی پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆییشی زیاتر له لوتكه نزیك كرده‌وه.
ئه‌م وه‌رچه‌رخانه گه‌وره‌یه له دژایه‌تینه‌كردنی ئه‌مریكا بۆ ده‌وڵه‌تی كوردستان و پێشوازیی فه‌ره‌نسا له سه‌رۆك بارزانی به ئاستی پرۆتۆكۆڵی سه‌رۆك ده‌وڵه‌ت، كه له‌ماوه‌ی ته‌نیا ساڵێك و چه‌ند مانگێكدا روویداوه، مانایه‌كی دیكه‌ی لێده‌خوێندرێته‌وه، ئه‌و مانایه‌ش ئه‌وه‌یه كاتی ئه‌وه هاتووه له‌سه‌ر ئاستی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی پرسی ده‌وڵه‌تی كوردستان قسه‌و باسی له‌سه‌ر بكرێت و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی راشكاوانه هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر ئه‌م پرسه رابگه‌یه‌نێت. دیاره ئه‌و پرسه گرنگانه‌شی كه ده‌بنه كارنامه‌ی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی پێویستی به‌وه هه‌یه كه ئه‌ندامێكی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌ستنیشانی بكات، له‌م راسته‌دا كه فه‌ره‌نسا دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردستان به فاكته‌رێكی گرنگی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ و تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش بزانێت، ئه‌وا گومانی تێدا نییه ئه‌و نه‌خشه‌ڕێگه سیاسییه‌ی هاوشانی ستراتیژیه‌تی سه‌ربازی بۆ تێكشكاندنی داعش داوای ده‌كرێت، ده‌وڵه‌تی كوردستان به‌شێكی گرنگی ئه‌و نه‌خشه سیاسییه‌ی دوای تێكشكاندن و له‌ناوبردنی داعش ده‌بێت.
ئه‌نجومه‌نی ئاشایش بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانی سه‌ربازی بۆ تیكشكاندنی داعش، له‌سه‌ر دوای فه‌ره‌نسا بڕیارێكی نیوده‌وڵه‌تی بۆ هاوپه‌یمانییه سه‌ربازییه‌كه ده‌ركرد، له ئێستاشدا كه هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌موو هه‌وڵی خۆی چڕكردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی داعش له موسڵ و ره‌قه كۆتایی پێبهێنێت، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی دوای داعش ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر نه‌خشه‌ڕێگه‌ی سیاسی بۆ ناوچه‌كه له‌دوای داعش ده‌بێت جارێكی دیكه كۆببێته‌وه و بڕیاری خۆی له‌و باره‌یه‌وه بدات.
ئاسته‌نگی سه‌ره‌كی له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا له دیدی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، ره‌زامه‌ندیی (به‌غدا و ئه‌نكه‌را)یه به‌م پرۆسه‌یه، بۆیه له ئێستادا كه توركیا خۆی ئاماده‌یه له‌ناو كۆشكی كۆماری به ئاڵای كوردستان پێشوازی له بارزانی بكات و به‌غداش به‌رژه‌وه‌ندی خۆی له‌وه‌دا ببینێته‌وه كه كوردستان سه‌ربه‌خۆ بێت و له عێراق جیاببێته‌وه، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی به‌غدا به ناوچه‌ی جێناكۆكیان ده‌زانێت و كوردستان به ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ناویان ده‌بات، نێوبژیوانی دروست بووه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا ئه‌و كێشانه‌ش به دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ئه‌وا كاتێك به‌غدا ئاماده‌بێت گوێ له‌پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بگرێت، ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كێشه‌یەكی ئه‌وتۆی له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان نابێت.
رووداوێكی دیكه كه راسته‌وخۆ دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بارزانی له پاریس هاته‌ئاراوه، پرسی سه‌ردانی ئه‌نتونی بیلكن جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بووه. سه‌ردانی بیلكن بۆ به‌غدا و هه‌ولێر و كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تی و جیای له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه ئه‌مریكا له ئێستادا له‌سه‌ر ورده‌كاری زۆر وردی دروستكردنی بڕیارێكی سیاسی سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ و به‌ڕێوه‌بردنی موسڵ له دوای داعش له‌گه‌ڵ هه‌ولێر و به‌غدا به‌جیا قسه ده‌كات و ئه‌وه پیشانده‌دات ئێستا له سیاسه‌تی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر به عێراق، هه‌ولێر و به‌غدا هاوتای یه‌كن. ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه له‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه پۆستی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه و به‌رگری له ئیداره‌ی ئه‌مریكیدا هێنده‌ی پۆستێكی پیشه‌ییه، هێنده پۆستێكی سیاسی نییه، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كاتێك جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه، یان به‌رگری ئه‌مریكا دێنه ناو پرۆسه‌یه‌كه‌وه، مانای ئه‌وه‌یه پرۆسه‌ی بڕیارێكی سیاسیی گرنگ به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و له ئاینده‌دا ئه‌و بڕیاره سیاسییه جێبه‌جێ ده‌كرێت، بۆیه كاتێك كه شاندی ئه‌مریكی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نتونی بیلكن جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و بریت ماكگۆرك نوینه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆك ئۆباما بۆ عێراق و جۆزیف هاریس به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بۆ كاروباری عێراق و جۆزیف بیننگتۆن بریكاری وه‌زیری ده‌ره‌وه بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی نزیك پێكه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كوردستان كۆده‌بنه‌وه، ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه بۆ باسكردنی بڕیارێكی سه‌ربازی نییه بۆ گرتنه‌وه‌ی موسڵ، به‌ڵكو هاوكات پرۆسه‌ی دروستكردنی بڕیارێكی سیاسیش له ئارادایه و له‌و بڕیاره سیاسییه‌شدا تێڕوانینی كوردستان شوێن و جێگه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه.
له سیاسه‌تی ئێستای ئیداره‌ی ئه‌مریكا و له‌و پلانه ستراتیژیهشی كه ماوه‌ی ساڵێكه خه‌ریكن بۆ سه‌رۆكی داهاتووی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به عێراق و ناوچه‌كه ئاماده‌ی ده‌كه‌ن، پرسی سه‌ره‌كی دوای تێكشكاندنی داعش و گێڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ عێراق و ناوچه‌كه له سه‌رووی ئه‌و نه‌خشه جێوسیاسییه دیراسه‌تی له‌سه‌ر ده‌كرێت كه 100 ساڵ پێش ئێستا سایكس پیكۆ كێشاویه‌تی، هه‌ربۆیه ئه‌و واقیعه خه‌یاڵییه‌ی سنووره‌كانی سایكس پیكۆ له ناوچه‌كه دروستی كردووه، هه‌موو لایه‌ك گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی ده‌بێت ئه‌و واقیعه خه‌یاڵاوییه كۆتایی بێت و له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیعی راسته‌قینه (پێش سنووره‌كانی سایكس پیكۆ) جارێكی دیكه به‌دوای چۆنیه‌تی هێنانه‌ئارای سه‌قامگیری و ته‌ناهی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بگه‌ڕێن، له‌مه‌ش زیاتر وه‌ك له ژماره‌ی پێشووی گوڵانیش هه‌ڵوه‌سته‌مان له‌سه‌ركردبوو، له سه‌ره‌تای ساڵی 2016وه لیژنه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات، ئه‌و كێشانه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ته‌نیا به رێگه‌ی به‌ده‌ستهێنانی سه‌روه‌ری (واته دروستبوونی ده‌وڵه‌تی تازه) چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، چۆن بتوانرێت میكانیزمێك بدۆزرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به پێدانی سه‌روه‌ری ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكرێت. دیاره له‌سه‌ر چۆنیه‌تی چاره‌سه‌كردنی یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی به رێگه‌ی به‌ده‌ستهێنانی سه‌روه‌ری چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، پرسی ده‌وڵه‌تی كوردستانه.
بێگومان ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه بۆ پرسی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست باس له رێگه‌چاره‌ی به‌ده‌ستهێنانی سه‌روه‌ری، یان پێدانی سه‌روه‌ری ده‌كرێت ، پێشتر له ساڵی 1993 و له میانه‌ی رێككه‌وتنی ئۆسلۆ، بنه‌مای دروستكردنی دوو ده‌وڵه‌ت بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه‌ی فه‌له‌ستین و ئیسرائیل تاقیكرایه‌وه، به‌ڵام له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی ئۆسلۆ، پرۆسه‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ری، قۆناخبهندكرابوو به ئاستی پابه‌ندبوونی ئه‌و ده‌وڵه‌ته به یاسای نیوده‌وڵه‌تی و رێگرتن له توندوتێژی و هه‌نارده‌كردنی توندوتیژی بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی خۆی، ئه‌وجا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی نیشتمانیی فه‌له‌ستین نه‌یتوانی له‌و قۆناخبهندییهدا سه‌ركه‌وتوو بێت و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس هه‌ڵبژاردنی برده‌وه، ئه‌وا پرۆسه‌ی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی فه‌له‌ستینیش له‌باربرا.
به‌ڵام له پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ده‌وڵه‌تی كوردستان به رێبه‌رایه‌تی بارزانی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنێكی نێوده‌وڵه‌تیش بوونی نییه بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی كوردستان له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆدا چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بارزانی پرۆسه‌كه‌ی به رێگه‌یه‌كی راستدا بردووه و له‌ناو هاوپه‌یمانی نیوده‌وڵه‌تی دژی داعشدا كوردستان وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی ئازادیخواز و هاوبه‌شی به‌ها مرۆڤایه‌تییه‌كان خۆی پیشانداوه، ئه‌وا كۆمه‌ڵگه‌ی نیوده‌وڵه‌تی رۆژ له‌دوای رۆژ زیاتر پێشوازی له هه‌نگاوه‌كانی بارزانی بۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌كات و جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێته‌وه كه ده‌بێت ئه‌م پرۆسه‌یه له‌سه‌ر ده‌ستی بارزانی بگاته دواقۆناخی تا ئه‌و كاته‌ی كوردستان ده‌بێته خاوه‌نی دامه‌زراوه‌یی ده‌وڵه‌تی هه‌ڵسووڕاوی ئه‌وتۆ كه مه‌ترسیی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر نه‌مێنیت به هاوشێوه‌ی فه‌له‌ستین رێكخراوێكی توندڕۆی هاوشێوه‌ی حه‌ماس ده‌ربكه‌وێت و ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئومێدی له‌سه‌ر هه‌ڵچنیوه، له‌باری به‌رێت.
ئه‌م بارودۆخه ئومێدبه‌خشه‌ی ئێستا بۆ باشووری كوردستان هاتۆته پێشه‌وه، له ناو هه‌ناوی مه‌ترسی و شه‌ڕێكی گه‌وره‌ی جیهانی دژ به تیرۆریستانی داعش له دایك بووه، ئه‌وه‌ی رۆڵی سه‌ره‌كی له وه‌رچه‌رخانی ئه‌و مه‌ترسییه گه‌وره‌یه‌دا بۆ ئومێدیكی گه‌وره گێڕاوه، رۆڵی شه‌خسی سه‌رۆك مسعود بارزانی بووه، ئه‌م رۆڵه‌ش ته‌نیا له‌و سه‌رۆكه كاریزمایانهدا ده‌رده‌كه‌وێت كه له ناو تاریكستانی قه‌یران و مه‌ترسییه‌كانی نه‌ته‌وه‌دا، په‌نجه‌ره‌یه‌كی ئومێد ده‌كه‌نه‌وه.
ئێستا جیهان به‌گشتی و ده‌وڵه‌تانی هاوپه‌یمانی دژی تیرۆریستانی داعش به‌و ده‌وڵه‌تانه‌شی هه‌تا دوێنی دژایه‌تی ده‌وڵه‌تی كوردستانیان ده‌كرد، دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردستان به رێبه‌رایه‌تی بارزانی نه‌ك هه‌ر وه‌ك مه‌ترسی بۆ ئایندهی سیاسیی ناوچه‌كه دوای داعش سه‌یر ناكه‌ن، به‌ڵكو به شێوازیكی تازه‌ی داده‌نێن بۆ چۆنیه‌تی رێكخستنه‌وه‌ی ناوچه‌كه دوای داعش، بۆیه له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌و حزب و كه‌سانه‌ی كه چاویان به سه‌ركه‌وتنی كوردستان به رێبه‌رایه‌تی بارزانی هه‌ڵنایه‌ت، كاتێك هه‌وڵه‌كانی خۆیان چڕده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له‌ناو به‌رن، ئه‌وا كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بواریان نادات حه‌ماسێكی دیكه له كوردستان دروست بێت و هه‌مان ئه‌زموونی فاشیلی فه‌له‌ستین دووباره ببێته‌وه، بۆیه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیری بارزانی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رێبه‌رایه‌تی ئه‌م ده‌وڵه‌ته بخاته سه‌رشانی خۆی، هه‌تا ئه‌وكاته‌ی مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانی حه‌ماسێكی دیكه له كوردستاندا نامێنێت.

فه‌رهاد محه‌مه‌د