حكومەت و كوردستانێكی بەهێز تر، سەركەوتنی گەورەی لێدەكەوێتەوە ..
April 4, 2020
وتار و بیروڕا
چەند ساڵێكە ناوچەكە ، عێراق رووبەرووی پێشهات و گۆرانكاری زۆر و لە ناكاوبوونەتەوە، لە رووسی سیاسی ، ئابوورییەوە ، لە ئێستاشدا ،تەپاتی كۆرۆنا كە هەموو جیهاتنی خستۆتەژێر كاریگەری ، ئەو رووداو و پێشهاتانەش راستەو وناراستەوخۆ كاریگەری یان لە سەر كوردستان وەك قەبارەی سەریەخۆ لە رووی بەرێوەبردنەوە هەبووە ..دارٍشتنی پلانی دیپلۆماسی و پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی بە ستراتیژی سەرٍەكی سەركردایەتی سیاسی كوردستان و شەخسی سەرۆك بارزانیی هەژمار دەكرێ كە ساڵانێكی زۆر بە ئامانجی ناساندنی دۆزی كورد ، كاری لە سەر كردووە و بەرەوام بۆ گەیشتن بە مافەرەواكانمان و رٍزگاربوون لە چەنگ ئەو زۆڵم و ستەمەی كە رژێمی یەك لە دوای یەكەكان دژی گەلی كورد ئەنجامیان داوە . بۆیە ئەمرٍۆ سەرٍەرای ئەو هەموو كۆسپ و تەگەرەكان هەرێمی كوردستان پێوەندی بەهێزی لەگەڵ ئەوروپا هەیە و بانگێشتە فەرمییەكانی یەكێتی ئەوروپاو وڵاتانی ئەندام لەم یەكێتیە بۆ حكومەتی كوردستان لە لایەك و لە لایەكی دیكەشەوە، كردنەوەی كۆنسوڵخانە و نوێنەرایەتی دیپلۆماسی وڵاتانی ئەندام لە یەكێتی ئەوروپا لە هەولێری پایتەختی كوردستان گەواهی ئەم راستیەن. ئەم گرنگیەی ئەوروپا بە هەرێمی كوردستان بۆ چەند لایەنی گرنگی سیاسی و ئابووری دەگەڕێتەوە. هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ وەكو ناوچەیەكی بەهێز و كارتێكەر لە روژهەڵاتی ناوەڕاست بەدیار دەكەوێت كە لە سەقامگیری سیاسی و ئاسایش و وزەی ناوچەكە بە تایبەتی و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رۆڵی بەرچاوی هەیەو فاكتەرێكی سەرەكی سەقامگیرییە لە ناوچەكەدا. بەشدار بوونی كورد لە پرۆسەی سیاسی لە عێراق و قورسایی لە بەغدا وەكو گەرەنتیەك بۆ بەرقەرار بوون و پەرەپێدانی دیموكراتی لە عێراق و ناوچەكە لە لایەن ئەوروپا جێگەی سەرنج و گرنگی پێدانەو لە لایەكی ترەوە هەبوونی نەوت و گاز و سەرچاوەكانی تری سروشتی و ئابووری لە هەرێمی كوردستان و نیاز و خواستی سەركردایەتی كوردستان بۆ ناردنە دەرەوەی بە تایبەتی بۆ ئەوروپا، پێگەی هەرێمی كوردستان لە نەخشەی وزە لە ناوچەكە و جیهان رۆژ بە رۆژ بەهێزتر دەكات و هەرێمی كوردستان وەك فاكتەری ئاسایش لە ناوچەكە رۆڵی كاریگەر و بەرچاوی هەیەو رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر دەبێت. هەموو ئەوانەو سەرۆكایەتی ژیر و حەكیمانەی هەرێمی كوردستان وایكردووە كە وڵاتانی ئەوروپی بە شێوازێكی گشتی بە سیاسەتی خۆیاندا بچنەوەو لە هەوڵی ئەوەدابن كە پێوەندییەكانیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان پتەو بكەن و ئەمەش ئایندەیەكی گەش لە چاوەروانی هەرێمی كوردستان و دۆزی رەوای كورد دەكات بە تایبەت دوای تێكشانی ئابڵوقە سیاسی و دیپلۆماسییەكانی سەر هەرێمی كوردستان ..بە دڵنییاییەوە گۆرانكاریی گەورە و خێرا لێرەیە ، بە تایبەت لەمەرٍ سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریكا لە هەمبەر ئێران و عێراق و كێشە نێوخۆییەكانی عێراقیش زیاتر قوڵ دەبنەوە و حكومەتی بەهێزی كوردستان و بە كارتی بەهێزی ریفراندۆم و خۆراگری میللەتەكەمان دەبێتە و سەركەوتن و دەسكەوتی گەورەی بۆ گەلی كورد لێدەكەوێتەوە . بۆیە، پێوستە ، هەموو هێزولایەنەكان و كوردستانیان پشتیوانیی هەموو ئەو هەنگاوانەی سەرۆكایەتی كوردستان بین كە ئامانجیان كوردستانێكی بەهێزترە بەرەو ئایندەیەكی گەش ..

رێبوار حەمەلاو شوانی