بەشی دووەم
March 15, 2020
وتار و بیروڕا
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
باسی قضا و قەدەر، هەرچەندە بابەتەکە دوور و درێژە، بەڵام بەکورتی
۱- قضا و قدر، دوو بڕیاری دەستوری خوداینە ئینکاری ناکرێ، بەڵام قەضا مئمورە، لە لای خوا بۆ بەندەکانی، بۆ بەکارهێنان و نیشانەی بەندایەتی ئەگەر باشت بەکار هێنا، جێگات بەهەشتە، ئەگینا جهەنمە، ئەم قضایانەش بگرە لە نوێژ و ڕۆژ و زەکات و حەج و هەموو ئەرکەکانی ئیسلام و ئیمان ئەجەلیش یەکێکە لە قەضایەکان، نابی دەستکاری بکرێ تا ئەو مودەییە کە خوا بۆی داناوە، ئینجا هەرچی قەضایە انسان دەتوانی سلبی بیت و ایجابیش بێت.
۲- باسی قەدەر: قەدەر دروستکردنی أرض و أنسان و هەڵاتنی ڕۆژ و مانگ و هەموو کەون و کائینانەن کە بەچاوی دەیان بینی، پێیان دەڵێن قەدەری مەقدور، تەنها دەستی خودای دەگاتێ، کەس ناتوانێ دەستکاری بکات، قەت پێکەوە زکر ناکرێن لە کاتی ڕووداوەکان، ئەگەر وات کرد هەرچی ڕویدا گۆتت قضا و قەدەرە، وابزانە تۆمەتت بۆ خودا پەیدا کرد( حاشا للە ).
تێبینی: قەدەر دوو بەشی هەیە، بەشی باسکراو کە قەدەری مقدورە، بەشی دووەم تاقی کردنەوەیە، وەک ئەو فەرموودەی کە خودا دەفەرموێ(( وَلَنَبْلُوَنَّكُم بِشَيْءٍ مِّنَ الْخَوْفِ وَالْجُوعِ... ))
ئەگەر شاکر بووی پاداشتت هەیە،
وەقەدەر هەندەک جار پەیوەندی بە خودی کارکەر هەیە لە ئیهملی پێویستییەکان، بۆ نموونە وەک ئاونەدانی چێنراو یان وەک کاری بێ ئەزموون، ئەوەیان بێ پاداشتە لە لایەن خودا، بەڵکو کارکەر خەسارەت مەندە وەبەرپرسیشە. (والله أعلم)
علم دوو بەشی هەیە، هەردووکیان لەلای خوداوەیە، عیلم غیب و علم معریفە.
عیلم معریفە خودا دەبەخشی بە هەموو اینسانان و زیندەوەران بە بێ جیاوازی هەریەک بە قەدەر خۆی،
وە عیلم غیب دەبەخشی بە دۆستی خۆی، بەڵام عیلم خودا بۆ ئێمە نە ئەمرە، نە نەهیە، نە ئیرادەیە، وە نەحەزیشە، ناکرێ بۆ ڕووداوەکان بڵێین لەلای خودا قرار دراوە دەبێ هەر وا بووا، بۆ ئێمە چت پێگۆترا بکە یان مەکە، لە خێر و شەڕ هەر هێندە بەرپرسیاری.

فقێ جوهر حمد سرێشمەیی