بارزانی ، ره‌مزی نیشتیمانپەروەری و بەرخۆدان و سه‌ربه‌خۆیخوازی ..
March 1, 2020
وتار و بیروڕا
لە بزووتنەوەی رزگاریخوازیی كوردیدا بارزانی وەكو خۆرێک بۆ میللەتی كورد دەركەوت و سەركردایەتیی هه موو شۆڕشه مەزنه كان كرد لە پێناو هاتنەدی ئازادی و خۆش گوزەرانی بۆ نەتەوەی كورد و رزگاركردنی خاكی كوردستان لە داگیركەران و دروستكردنی قەوارەیەكی سەربەخۆ بۆ كوردان.هیچ چین و توێژ‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ك، شۆڕش و خه‌باتی ڕزگاریخوازی هیچ گه‌لێك، سیاسه‌ت و رۆشنبیری هیچ هه‌رێمێك به‌بێ تیۆرێكی شۆرشگێرانه به ئه‌نجام ناگات، دیراسه‌كردنی دیرۆكی بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداریی كورد به‌بێ له‌به‌رچاو گرتنی خه‌بات و شۆرشی بارزانییه‌كان دیراسه‌یه‌كی كرچ و كاڵه و نازانستی و ناعه‌قلانییه، نامانگه‌یه‌نیته كه‌ناری ئارامی و معریفه‌ی لێ به‌رهه‌م نایه‌ت، كاتێك ڕێككه‌وتننامه‌ی 11 ئازاری 1970 له نێوان باوكی رۆحی نه‌ته‌وه‌یی كورد مسته‌فا بارزانی و ئه‌حمه‌د حه‌سن به‌كر سه‌رۆككۆماری عیراق واژۆ كرا، كه به‌رئه‌نجامی دوو ساڵ گفتوگۆی چڕ‌و پڕی نێوان سه‌ركردایه‌تی كورد و حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراق بوو، هه‌ڵبه‌ت ڕێككه‌وتنامه‌ی 11ی ئازار ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره و گرنگ بوو، ددانی نا به چه‌ندین مافه گرینگ و مێژوویی نه‌ته‌وه‌یی كورددا، ئه‌و ده‌میش هێز و فشار و كاریزمای بارزانی نه‌مر بوو كه چۆكی به سه‌رۆككۆمار و ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی به‌عس و پارتی به‌عسدا هێنا.
ئۆتۆنۆمی بۆ كوردستان درووشمی خه‌بات و قۆناغی چه‌كداری بوو له شاخ، ئه‌م درووشمه له‌گه‌ڵ دۆخ و واقیع و قۆناغی چه‌كداریی میلله‌ته‌كه‌ماندا ده‌گونجا، ئۆتۆنۆمی جگه له كۆمه‌ڵێك ئیمتیازاتی فه‌رهه‌نگی و ئیداری له چوارچێوه‌ی یاسای بنچینه‌یی ده‌وڵه‌تی نێوه‌ندیدا، شتێكی پتر نییه، ئۆتۆنۆمی له هه‌ر شێوه و به‌رگێك و به‌هه‌ر ناویكه‌وه بێـت، هه‌ر ئازادیی میلله‌ت به‌رته‌سك ده‌كاته‌وه و ده‌سه‌ڵاته‌كانی سنووردارن، هه‌موو جۆره ئازادییه‌كیش له ده‌سه‌ڵاته‌وه‌یه، هه‌رچه‌ند ده‌سه‌ڵاتت زیاتر بێت، ئه‌وا پله‌ی ئازادیت به‌رزتر ده‌بێت، درووشمی ئۆتۆنۆمی دروشمێكی ئیدیالیستانه‌یه، واته چوارچێوه‌یه‌كی به‌رته‌سك و ته‌نگه‌به‌ری هه‌یه و ناتوانێت ئاوێنه‌ی باڵانوێنیی ویست و داخوازییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد ببێت، له جه‌وهه‌ریشدا ئۆتۆنۆمی لێڵ و نادیاره، وه‌لێ ئێستا بارودۆخی سیاسی و خه‌بات و تێكۆشانی نه‌ته‌وه‌كان بۆ به ده‌ستهێنانی مافه ڕه‌واكانیان له سه‌ر ئاستی جیهان و ناوچه‌كه گۆڕانكاری ڕیشه‌یی به خۆوه بینیووه، سه‌رده‌می بلۆكی سۆسیالیستی گوزه‌شت، درووشمی ئۆتۆنۆمی ناتوانێت ئامانجی میلله‌ته‌كه‌مان بهێنێته دی، له مێژووی سه‌د ساڵی ڕابردوودا گۆڕانكاریی گه‌وره به‌سه‌ر جیهاندا هاتووه، گۆرانكارییه‌كان به‌رئه‌نجامی جه‌نگ و داگیركاری و دابه‌شكاری بوون له نێوان هێزه ئیمپریالیسته‌كاندا، به‌ڵام به‌ره‌وپێشچوونی بزووتنه‌وه‌كانی ڕزگاریخوازی گه‌لان و پێكهینانی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی.هه‌روه‌ه‌ها خه‌باتی زیاتر لە نیو سەدە سه رۆک بارزانیی رابەرایەتیی شۆڕش و بەرخودانی میللەتێكی ستەمدیتەی وەكو كوردی كرد بەو كەسایەتییە لێهاتوو و داناییەی كە بوو بووە ناسنامە بۆ نەتەوە و نیشتیمانێک توانی میللەتی كورد بە هەموو دوونیا بناسێنێت.

رێبوار حەمەلاو شوانی