سیاسەت و دیپلۆماسیەتی سەركەوتوو كوردستان لە ناوچەكە و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ..
January 26, 2020
وتار و بیروڕا
هه‌رێمی كوردستان وەك هەمیشە جێگای بایه‌خی شاندی وڵاتانە ، بۆیە كوردستان ده‌توانێت سه‌ركه‌وێت به‌سه‌ر ئه‌و كۆسپ و ته‌گه‌رانه‌ی له رابردوو رووبه‌رووی بوه‌ته‌وه و بایه‌خی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش زیاتر پێگەی هەرێمی کوردستان بەهێز دەکات.هەرێمی کوردستان لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لەلایەن هاوپەیمانانەوە ڕۆڵی هەبوە لەنوسینەوەی دەستووری عێراقدا و بەردەوامیش داوای جێبەجێکردنی دەستووری کردوە تاوەکو گەلانی عێراق بەهەموو پێکهاتەکانیانەوە لەئارامی خۆشگوزەرانیدا بژین بەڵام حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق بەردەوام بەربەستیان دروستکردوە لەبەردەم جێبەجێکردنی دەستووردا بەتایبەتی لەو ماددانەی کە پەیوەستن بەمافەکانی گەلی کوردەوە.
داعش بەهۆی چڕبوونەوەی کێشە تایەفی و ململانێ سێکتەرییەکانی نێوان شیعە و سوننە دروستبوو و، ئەو هێزە ڕەشە خوێنڕێژە وڵاتی بەرەو وێرانی زیاتربرد. هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەشدارییەکی کارای لەشەڕی دژی داعشدا هەبووە ئەوەش پێگەیەکی بەهێزی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بۆ دروستکردوە و دۆزی کوردی زیاتر ناساندوە.له‌دوای ریفراندۆم و 16ی ئۆكتۆبەر ، كەسانێك پێیان وابوو كە ئیتر پێگەی كوردستان لە رووبی سیاسی و دیپلۆماس و ئابوورییەوە كۆتایی هات ، بەڵام بە گرتنە بەر سیاسەتێكی حەكیمانە و شكاندنی بەستەڵەكان و گەَماروكَان و هاتنی شاندی وڵاتان بۆ هه‌رێمی كوردستان گرنگی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌خات له هاوكێشەكان له داهاتوودا رێچكه ده‌گرێت یان ئه‌و سیاسه‌ته نێوده‌وڵه‌تییه له ناوچه‌كه گوزه‌رده‌كات، ئه‌وه‌ش له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و كرانه‌وه‌یه به‌رووی كوردستان.
لەلایەكی ترەوە مه‌سه‌له‌ی جەنگی دژی تیرۆر كه كوردستان سه‌رمه‌شقی له‌ناوبردنی تیرۆره بۆیه توركیا و عێراق و ئه‌مه‌ریکا و ئێران ئه‌م راستییه باش ده‌زانن جگه له‌وه‌ی كاراكته‌ره‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان میانرهون كوردستان هیچ گرفتێكی له‌ناوچه‌كه نییه جه‌مسه‌ر به‌ندی سیاسی ناكات. هەروەها رووداوە و پێشهاتەكانی ناوچەكە و عێراق و سیاسەت و دیپلۆماسیانەی ژیرانەی كوردستان ئاماژەیەكی گرنگی پێگە و گرنگی كوردستانە لە ناوچەكە و كۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی ..
دیدار و پەیوەندیە تەلەفۆنیە چڕەکانی ئەم دواییەی بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و متمانە و باوەڕیان بەوەی هەولێر رۆڵێکی بەهێز دەگێڕی لە ناوچەکەدا، یه‌كریزی كوردستان كارتی به‌هێزمانه كه سوود لهوكرانهوەیه وه‌ربگرین، هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر یه‌كریزی ناوخۆی هه‌بوو ده‌توانێ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌یسه نێوده‌وڵه‌تیانه بکات و گرنگی دانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش بە قازانجی هەرێمی کوردستان تەواو دەبێ.سەرکردایەتی هەرێمی کوردستان توانیویەتی هاوسەنگی پەیوەندیەکانی لەگەڵ هەردوو وڵات و لەگەڵ پارتە عێراقیەکان بپارێزێت، ئەمە کارێکی ئاسان نیە بەڵام ئەوان بەزیرەکی لەمەدا سەرکەوتوو بوون .

رێبوار حەمەلاو شوانی