هێشتان پاشماوەکانی ماون

هێشتان پاشماوەکانی ماون

بە حەقیقەت ڕاگەیاندنی، کوشتن و لەناو بردنی ئەبوبەکر بەغدادی، دەستکەوتێکی مەزنە بۆ مرۆڤایەتی و هێزی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، دژی تیرۆرو تیرۆریستان، بەڵام نابێت ئەوەش لەبیر بکرێت، کە هێزی پێشمەرگەش بەشێک بووە لەو هاوپەیمانییە، هێزی هاوپەیمانانیش ئەوە دەزانن، ڕابەرایەتی و فەرماندەیی سەرۆک بارزانی بوو، ئەو ڕێکخراوەی خستە لێواری مەرگ، لە کوردستان و عێراق، موسڵ کە ناوەندی بریاردانییانبوو، ئەوێشی پاککردەوە لێیان و رەوانەی ئەو شوێنەی کردنەوە، کە لێی درووست ببوون و لێی هاتبوون، سەردەمی دەسەڵاتی بەغدادی کۆتایی پێهانا.

شەنگال و موسڵ، کە هێڵی یەکەم و دووەمی هێرشەکانی بەغدادی بوو، سەرۆک بارزانی لە هەردوو هێڵدا، تێکیشکاندن، ئەودوو هێڵە دەستپێک و سەرتای لەناو بردنی خەلافەتەکەیبوو، ڕێگا خۆشکەریشبوو، بۆ سوپای عێراق و هێزە میلیشییاکانیشی، فێرە ئەوەشی کردن، چۆن و بەچ پلانێک و ڕووبەڕوویان ببنەوە لەناویان ببەن.

با بڵێین بەغدادی کوژراوە، بەڵام هێشتان پاشماوەکانی بوونیان هەیەو مەترسین بۆ کوردستان و عێراق، سەرۆک بارزانیش پێش هەموو سەرکردەکانی جیهان، باسی لە مەترسییەکانی پاشماوەکانی بەغدادی کردوە، بۆ سه‌ر ئاسایش و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئه‌منی ناوچه‌كه‌ و جیهان.

دەڵێن بەغدادی کوژراوە، کەچی زۆرێک هەن دڵنیانین لەکوژرانی و دەڵێن، ئەوەش یەکێکە لە سیناریۆکانی ئەمەریکا، بەڵام هەموو جیهان لەوە دڵنیان، کە خەلافەتەکەی بەغدادی، لەسەر دەستی پێشمەرگە، بە رابەرایەتی سەرۆک بارزانی کۆتایی هاتوە.
Top