پارتیی پێشەنگی كاروانی خەبات بۆ چەسپاندنی مافەرەواكانی كورد وكوردستان
May 28, 2018
وتار و بیروڕا
دوای رووخانی رژێمی بەعس و دامه‌زراندنی حكوومه‌تی نوێ و نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوورێكی نوێ بۆ عێراق، ئه‌وه سه‌رۆك بارزانی بوو له‌و ده‌ستووره‌دا پێداگری كرد كه كورد شه‌ریكه له‌و عێراقه‌دا و ده‌بێ وه‌كو نه‌ته‌وه‌ی سه‌ره‌كی به ته‌وافوق پشكی خۆی به‌ركه‌وێ، نه‌ك به لۆژیكی زۆرینه و كه‌مینه و ئه‌و مافه‌ش له ده‌ستووردا چه‌سپێنرا، هه‌رچه‌نده لایه‌نه عه‌ره‌بییه‌كان زۆر هه‌وڵیان دا رێگر بن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و مافه‌ی كورستان له ده‌ستووردا، به‌ڵام به سووربوونی سه‌رۆك بارزانی و رۆڵ و ئیراده‌ی به‌ڕێزیان هه‌وڵه‌كانیان شكستی هێنا. هەروەها كابینه‌ی پێنجه‌می حكوومه‌تی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی رێزدار نێچیرڤان بارزانی، گرینگ‌ترین و پڕده‌ستكه‌وتترین كابینه بوو، چونكه هه‌م كابینه‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی دوو ئیداره‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم بوو، هه‌میش كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ی گرینگ و ستراتیژی بۆ خه‌ڵكی كوردستان له هه‌موو شار و شارۆچكه و گوند و ئاواییه‌كانی كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا جێبه‌جێ كران و، هانی وه‌به‌رهێنه‌رانی ناوخۆیی و بیانی درا تا وه‌به‌رهێنان له كوردستاندا بكه‌ن، به‌تایبه‌تی له‌بواری ئاوه‌دانكردنه‌وه. هه‌ر له‌و كابینه‌یه‌شدا بوو كه بڕیاری پێشینه‌ی خانووبه‌ره بۆ هاووڵاتیان و پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری بۆ گه‌نجان و لاوان درا و جێبه‌جێ كرا.لەلایەكی ترەوە سیاسه‌تی كرانه‌وه به ڕووی ده‌ره‌وه‌دا و به‌هێزكردن و پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كان و دیپلۆماسییه‌تی ده‌ره‌وه و هێنانی ده‌یان كۆنسووڵگه‌ریی وڵاتان بۆ هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستكه‌وتی پارتی و كابینه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانییه. هەروەها سیاسه‌تی نه‌وتی خۆماڵی، پڕۆژه‌ی پارتیی دیموكراتی كوردستان ، وێڕای رێگری له هه‌نگاوه‌كانی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ناوه‌نده‌وه، به‌ڵام ئه‌و پڕۆژه‌یه و ئه‌و سیاسه‌ته نه‌وتییه سه‌ركه‌وتووانه جێبه‌جێ كرا كه ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره و مێژووییه و، ئه‌گه‌ر نه‌یارانی پارتی ده‌یانه‌وێت له به‌های ئه‌و سیاسه‌ته كه‌م بكه‌نه‌وه و خه‌ڵكی پێ چه‌واشه ده‌كه‌ن، ئه‌وا ته‌نها له ئیره‌یی پێبردنیانه كه پشكیان له‌و شانازییه‌دا نییه!هێزی پێشمه‌رگه‌ی كورستان به رابه‌ڕایه‌تی و سه‌رپه‌رشتیی سه‌رۆك بارزانی رووبه‌ڕووی ده‌وڵه‌تی تیرۆریستی داعش بووه‌وه كه ده‌یویست كوردستان داگیر بكات، كه گه‌وره‌ترین و مه‌ترسیدارترین هێزی تیرۆریستی جیهانی بوو، به‌ڵام تێكی‌شكاند كه به‌و هۆیه‌وه ناوی پێشمه‌رگه هێنده‌ی تر له‌سه‌ر ئاستی جیهان ناووبانگی په‌یدا كرد و بووه جێگه‌ی متمانه و رێز و خۆشه‌ویستیی ئاشتیخوازانی جیهان.
*پارتی و سه‌رۆك بارزانی، خاوه‌نی پڕۆژه‌ی ریفراندۆمی 25/9 بوون، ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان، ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره و مێژوویی و پڕ له شانازی بوو بۆ كوردستان، چونكه سه‌ركه‌وتنێكی مه‌زنی به ده‌ست هێنا و تیایدا نزیكه‌ی له 93%ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگیان به به‌ڵی بۆ سه‌ربه‌خۆییی كوردستان دا و، ئه‌وه‌ی ئه‌و ریفراندۆمه‌ی بایه‌خداتر و گه‌وره‌تر كرد، به‌شداریكردنی كه‌ركووك و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوون. هەروەها پارتی دیموكراتی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه دوای شه‌ڕی داعش جارێكی دیكه كوردستانیان له داگیركردن پاراست و له داستانه‌كانی پردێ و سحێلا و مه‌حموودییه هێزی داگیركه‌ری حه‌شدی شه‌عبیان تێك‌شكاند كه دوای داگیركردنی شاری كه‌ركووك و خورماتوو و خانه‌قین له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه‌وه له ئه‌نجامی خیانه‌تی تاقمێكه‌وه له 16ی ئۆكتۆبه‌ردا، ده‌یانویست هه‌موو كوردستان داگیر بكه‌ن.
ئه‌مانه به‌شێك بوون له‌و ده‌ستكه‌وت و سه‌روه‌ریی و شانازییانه‌ی كه پارتی خاوه‌ندارێتییان ده‌كات و به‌رده‌وامیشه له به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتی زیاتر بۆ كوردستان،هەنگاو نان بەرەو كوردستانێكی بەهێز و ئایندەیەكی گەش و بەرەو لووتكە و كەناری دلًنییاییی..

رێبوار حەمەلاو شوانی