بە 87 ملیۆن دۆلارەكەی ماڵكی بویتەمحمدی مەهدی

بە 87 ملیۆن دۆلارەكەی ماڵكی بویتەمحمدی مەهدی
هەندەك بە ناو رۆشەنبیر و چاڵاكوانی سنووری زۆنی نیوە سەوز و نیوە نیلی ،قسەی سەر زمان و بن زمانیان باس كردن لە گەندەلی و نەبوونی سیستەم و داد پەروەرییە بەڵام لە هەموو یان سەیرتر كەسێكی تر پەیدا بووە ئەویش شاسوار عبدالواحیدە لە هەموویان سەیر تر ئەوەیە كە لێمان بووە بە محمدی مەهدی و لە شاشە ی نیفی خۆی و دوژمنانی گەلەكەمان دەر دەكەویت و بەو جۆرەی كە دوژمنانی دەخوازن لێدوان دەدات .
من سەیرم بەوە دێت كە دەبیت ئەو خەڵكە چەندە روو قایم بیت لە پێناو فرۆشتنی گەلەكەیان دەست بۆ دوژمنان پان بكەنەوە بۆ ئەوەی كە پارە وەربگرن لە لایەكی ترەوە هەمان ئەو پارەیە بۆ لێدانی گەلەكەیان بەكار دەهێنن.
ئەوە جاری یەكەم نییە و ئیهانەكردنی كەس و كاری پێشمەرگە و بنەماڵەی شەهیدیش لە لایەن ئەو بنەماڵەیەوە هەر لە پێناو ئەو 87 ملیۆن دۆلارەوە ئەنجامدراوە ئەویش لە لایەن سروەی خوشكی كە پەیوەندییەكی باشی لە گەڵ نوری ماڵكی و دەوڵەتی یاساوە هەیە. ئا لێرەدا هاولاتیانی كوردستان و فەرمانبەران و ماموستایان پێویستە ئەو پرسیارە ئاراستەی شاسوار بكەن ئاخۆ هۆكار چییە كە دەبیت موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە لایەن ماڵكییەوە ببردرێت بەڵام بە یەك جار 78 ملیۆن دۆلار بە كۆمپانیاكەی شاسوار بدرێت؟
لێرەدا كاتی ئەوە هاتووە ماموستایانی ئەو سنوورە ئەو پرسیارە ئاراستەی ناوبراو بكەن ئاخۆ ئەگەر ئەو پەیوەندییە قوڵە لە نێزانتان هەیە و رۆژانە بە دەیان78ملیۆن دۆڵارتان وەرگرتووە بۆ چی هۆكارەكەشی ئاشكرا ناكەن بۆئەوەی هەموو بزانین؟
لە لایەكی ترەوەپێویستە بپرسین ئایا لێدان لە دام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێم هەر لەو پێناوە نییە؟
Top