بە بۆنەی لە دایكبوونی حەزرەتی مەسیحەوە هەڵوێستی سەرۆك بارزانی وكەلتووری پێكەوەژیان
December 25, 2016
وتار و بیروڕا
هەربۆیەش دوای هاتنی داعش زۆر بە ئاسانی ئەو توندوتیژییانە پەرەیان سەند و زۆر تاوانی كۆمەڵكوژی و دەركردنی بە زۆرەملێی ئایین وئایینزاكانی لێكەوتەوە، هەربۆیەش ئەوە هۆكارەك بوو بۆ ئەوەی پرۆسەی پێكەوە ژیان لە عێراق پەكی بكەویت,داعش وەكوو گرێیەكی شێرپەنجە وبە بەرنامەیەكی دارێژراوی نێودەوڵەتی و كەرەستەی خۆماڵی ئامادەكرا، بۆ ئەوەی پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان بپچرێن و ئینكاری هەموو ئەو شتانەی كرد كە مرۆڤەكان بە یەكەوە گرێ دەدات و لە ئەساسیشدا ئەو پرۆگرامی ئەو گروپە تیرۆریستە بوو.
هەموو نەتەوە و ئائینزاكان بەكڵد وئاشوری و كریستیانەكان وەكوو یەك رووبەرووی توند و تیژی ئایینی و كۆمەڵكوژی و دەركردنیان لە سەر ماڵ وموڵكی خۆیان و بەهەزان فرۆش كردنیان و روخاندنی دێرو كڵیساكان هەموو ئەمانە هۆكار بوون بۆ ئەوەی ژیانەكی تر لەناوچەیەكی تر هەڵبژێرن.لە هەموو نەتەوە و ئائینزاكان روویان لە كوردستان كرد و لەژێر رێنماییەكانی سەرۆكی هەرێم، هەموو دەرگاكانیان بە روودا واڵا كران و بەگەرمی پێشوازییان لێكرا و سەكەن ومەعوایان بۆدابین كرا.
ئەوە ئەوكڵتورە بوو كە زیاتر لە سەدەیەكە لە لایەن شێخەكانی بارزان دارێژراو ولە سەر ئەو ئەساسەوە پەروەردەی شوێنكەوتوانی خۆیان دەكەن ئەوەش زەمینەیەكی وای رەخساند كە كریستیان و یەزیدی و موسڵمان و كڵد وئاشوور وەكوو یەك سروتە ئاییینیەكانیان بە بێ جیاوازی بە جێ بگەێنن.
هەربۆیەش دەتوانین بڵین كە سەرۆك بارزانی نەتەنیا نەتەوە و ئایینەكانی تری لە دەستی داعش پاراست بەڵكوو كوردستانی كردە منزڵگەیەكی ئارام بۆ ئەوەی جارەكی تر نەوای پێكەوە ژیان لەو خاكە زۆڵم لێكراوە ببیستن.

سەنار شێرۆكی