كازمی: گفتوگۆی نیشتمانی ده‌رگا به رووی چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كاته‌وه
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی هه‌فتانه‌یدا، له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، مسته‌فا كازمی وتارێكی پێشكه‌ش كرد.
كازمی وتاره‌كه‌ی ته‌رخانكردبوو، بۆ هه‌ڵوه‌سته‌كردن له‌سه‌ر حه‌وت مانگی كاركردنی كابینه‌كه‌ی و ئه‌و گرفتانه‌ی رووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه.
له‌و میانه‌یه‌دا، كازمی گوتی: دوێنێ بنه‌مای گفتوگۆی نیشتمانیمان خسته‌ڕوو، ئه‌و بیرۆكه‌یه‌مان پێشنیاز كردووه بۆ هه‌موو لایه‌نه عێراقییه‌كان، به لایه‌نی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، خۆپیشانده‌ران، به‌رهه‌ڵستكارانی حكومه‌ت و ئه‌وانه‌ی ئاماده‌ن له‌سه‌ر مێزی دانووستان دابنیشن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له پێناو داهاتووی عێراق.
هه‌روه‌ها گوتی: بیرۆكه‌ی گفتوگۆی نیشتمانی ده‌كرێت له رێگه‌یه‌وه سه‌رجه‌م كێشه‌كانی نێوان حكومه‌تی ئیتیحادی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به تایبه‌تی پرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
روونیشیكرده‌وه، كابینه‌كه‌ی له یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه كابینه‌یه‌كی چالاك بووه و به هه‌موو هێزییه‌وه كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی عێراق بگه‌یه‌نێته كه‌ناری ئارامی.
كازمی داوای له وه‌زیره‌كانی كرد، هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر حه‌وت مانگی رابردووی كاركردنیان بكه‌ن و بزانن هه‌ڵه و كه‌موكورتییه‌كان چین و چاره‌سه‌ریان بكه‌ن.
له باره‌ی ناسرییه‌وه، گوتی: رووداوه‌كانی ناسرییه ئازاربه‌خشن و پێویسته تاوانباران بدۆزرێنه‌وه و راپێچی به‌رده‌م دادگا بكرێن.
سه‌رۆك وه‌زیران فه‌رمانیشی كرد، له دانیشتنی ئه‌مڕۆوه هه‌ر وه‌زیرێك له چوارچێوه‌ی تایبه‌تمه‌ندی خۆی به گوێره‌ی خشته‌یه‌ك، كه سه‌رۆك وه‌زیران دایده‌نێت، ده‌بێت هه‌فتانه سه‌ردانی ناسریه بكه‌ن و له‌و پارێزگایه‌دا به‌دواداچوون بۆ كاروباری وه‌زاره‌ته‌كانیان بكه‌ن.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، كازمی گوتی: ئه‌م حكومه‌ته كۆمه‌ڵێك پابه‌ندی له ئه‌ستۆیه، له‌وانه رێكخستنی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و دادوه‌رانه، پاراستنی ره‌وشی ئه‌منی، پارێزگاری كردن له ره‌وشی ئابووری و رێگرتن له داڕمانی ئابووری، به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه ناكاته ئه‌وه‌ی كابینه‌كه پابه‌ندییه‌كانی به‌رامبه‌ر به گه‌لانی عێراق جێبه‌جێ نه‌كات.
له كۆتایی وتاره‌كه‌یدا، كازمی جه‌ختی له‌سه‌ر گفتوگۆی نیشتمانی كرده‌وه و گوتی: بانگه‌وازم بۆ گفتوگۆی نیشتمانی كردووه و ئه‌و په‌یامه‌م له ئاستی قه‌باره‌ی ئه‌و به‌رپرسیارێتییه مێژووییه‌یه كه كه‌وتووه‌ته ئه‌ستۆی ئه‌م كابینه‌یه و هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌وه‌ی ده‌كرێت ده‌ربازی بكه‌ین، ده‌رباز بكرێت و ئه‌م هه‌وڵه‌ش بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو عێراقییه‌كانه.
k24 -
