دوو هه‌زار و 190 كه‌سی دیكه له عێراق تووشی په‌تای كۆرۆنا بوون
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 13/2/2021، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی عێراق، ئاماری 24 كاتژمێر ڕابردووی ڕه‌وشی كۆرۆنای له عێراق ئاشكرا كرد و به پێی ڕاگه‌یاندراوه‌كه دوو هه‌زار و 190 كه‌سی دیكه تووشی په‌تاكه بوون و هه‌زار و 158 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه و 7 كه‌سیش به هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.
هه‌ر به پێی ڕاگه‌یاندراوه‌كه، زۆرترین تووشبوو، له به‌شی كه‌رخی به‌غدای پایته‌ختی عێراق بووه، كه 469 كه‌س تووشبوون و كه‌مترین تووشبووش له پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین بووه و له‌و پارێزگایه‌دا سێ كه‌س تووشی په‌تاكه بوون.
له سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا تا ئێسته له عێراق 641 هه‌زار و 628 كه‌س تووشی په‌تاكه بوون و 22 هه‌زار و 484 كه‌سیش له‌ژێر چاودێری و باره‌ی چاره‌سه‌ریدان، 271 كه‌سیش له ژێر چاودێریی چڕدان، 13 هه‌زار و 164 كه‌سیش به هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.
باسنيوز
