کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان: 300 قەوارەی سیاسی بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەختە خۆیان تۆمار کردووە

کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان: 300 قەوارەی سیاسی بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەختە خۆیان تۆمار کردووە
بەڕێوەبەری ئۆفیسی ھەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرای کرد، کە 300 قەوارەی سیاسی بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی پێشوەختە خۆی تۆمارکردووە.

عەبدولڕەزاق موشیر، بەڕێوەبەری ئۆفیسی ھەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند: "بەپێی دوایین داتا کە ئەمڕۆ شەممە 16/1/2021، لە ئۆفیسی سەرەکیی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان وەرمان گرتووە، 300 قەوارەی سیاسی کوردستانی وعێراقی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی پێشوەختە تۆمارکردووە".

گوتیشی: "ئەمڕۆ دوایین ڕۆژە بۆ خۆتۆمارکردنی قەوارە سیاسییەکان و تا ئێستا دیار نییە کە وادەکە درێژ دەکرێتەوەیان نا".

ڕوونیشی کردەوە کە ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی گەرموگوڕ بەدەم نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدانه‌وه‌ دێن و ڕێژەیەکی باش لە ھاووڵاتییان تۆمارەکەیان نوێ کردووەتەوە، کە ئەوەش جێی دڵخۆشییە و تا 2ی مانگی شوبات بەردەوام دەبێت.












باسنیوز


Top