خۆپیشاندانی هاووڵاتیانی بەغدا دژی پرۆژەیەکی بازرگانیی بەرپرسێک
ئەمڕۆ شەممە 16-1-2021، دەیان هاووڵاتیی بەغدا لەبەردەم پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە ناوچەی سەیدییە خۆپیشاندانێکیان ساز کرد.
خۆپیشاندەران، کە شوقەیان لە پرۆژەکە کڕیوە، داوای وەرگرتنی شوقەکانیان دەکەن، کە ماوەیەکی زۆر بەسەر کاتی رادەستکردنیان تێپەڕیوە و ئیدارەیپرۆژەکە کەمتەرخەمی لە زوو تەواوکردنی، دەکات.
خۆپیشاندەران پێیانوایە ئەو پرۆژەیە ”پرۆژەی سیاسەتمەدارێکی عێراقییە“، بۆیە هێزە ئەمنییەکان بڵاوەیان بە خۆپیشاندەران کرد و رێگەیان بە رۆژنامەنووسان نەداوە رووماڵی خۆپیشاندانەکە بکەن.
باسنيوز
