فڕۆكه‌كانی هاوپەیمانان بۆردومان باشوری كه‌ركوك دەکەن و سێ سەرکردەی داعش کوژران
سه‌عد حه‌ربیه، فه‌رمانده‌ی باره‌گای پێشكه‌وتوی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی كه‌ركوك رایگه‌یاند، به پشت به‌ستن به‌زانیاری وردی هه‌واڵگری، سێ سه‌ركرده‌ی رێكخراوی چه‌كداری داعش له گوندی ته‌ل عیدا له رۆژئاوای قه‌زای داقوق له‌رێگه‌ی بۆردومانێكی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی وڵاتانی هاوپه‌یمانه‌وه كراونه‌ته ئامانج و هه‌رسێكیان كوژراون.
له یه‌كێك له گونده‌كانی رۆژئاوای كه‌ركوك سه‌ركرده‌یه‌كی دیكه‌ی رێكخراوی چه‌كداری داعشیان ده‌ستگیركردوه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، ده‌زگای دژه تیرۆری عێراق له پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازیدا له یه‌كێك له گونده‌كانی رۆژئاوای كه‌ركوك سه‌ركرده‌یه‌كی دیكه‌ی رێكخراوی چه‌كداری داعشیان ده‌ستگیركردوه.
سەرەڕای ئەوەی لە کۆتایی ساڵی 2017ەوە تەواوی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی چەکدارانی داعش لە عێراق و ناوچە جێناکۆکەکان پاککراوەتەوە، بەڵام تا ئێستا ئەو رێکخراو لە چەند ناوچەیەک چالاکی ئەنجامدەدات و ناوە ناوەش هێزەکانی عێراق ئۆپراسیۆن لە دژیان دەستپێدەکەن.
بەپێی دوایین زانیاری هەواڵگری لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا پێنج هەزار چەکداری داعش هەن
هەشتی ئەم مانگە، فەریق جەمال ئیمنیکی، سوپاسالاری پێشمەرگە بە خەندان-ی راگەیاند، "بەپێی دوایین زانیاری هەواڵگری لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا پێنج هەزار چەکداری داعش هەن، بەڵام ئەوە جێگیرنیە و ناتوانین بڵێین 100% راستە، بەڵام ئەگەرهەیە کەمتر یان زیاتربن لەو ژمارەیە".
سوپاسالاری پێشمەرگە لەبارەی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی دژی چەکدارانی داعش ئاماژەی بەوەکرد، "ئەنجامدانی ئۆپراسیۆن تەنها چارەسەرنیە، ئێمە بە لایەنی عێراقیمان وتوە، دەبێت رێککەوتن لەسەر خاڵەکان بکرێت و هێزی هاوبەش دابنیێین لەگەڵ سوپای عێراق لە هەندێک ناوچە، پاشان ئۆپراسیۆنی هاوبەش ئەنجامبدەین، بۆ نمونە ئەگەر بچینە ناوچەی قەرەچوغ و ئۆپراسیۆنێک بکەین و دواتر سوپای عێراق بگەڕێتەوە شوێنی خۆی، داعش‌یش بەهەمان شێوە دەگەڕێتەوە شوێنی خۆی، بەڵام هەتاوەکو ئێستا نەگەیشتوینەتە رێککەوتنێک".
خەندان
