لە عێراق نۆ کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا
ئەمڕۆ سێشەممە 6/1/2021، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکەیدا رایگەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو 839 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراوە و هەزار و 889 کەسیش چاکبوونەتەوە، نۆ کەسیش گیانیان لە دەستداوە و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە 599 هەزار و 965 کەس.
هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە لە کۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 549 هەزار و 346 کەس چاکبوونەتەوە و 12 هەزار و 865 کەسیش گیانیان لە دەستداوە.
باسنيوز
