لە عێراق 12 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا

لە عێراق 12 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا
وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا 757 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

ئەمڕۆ سێشەممە 5/1/2021، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکەیدا رایگەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو 757 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراوە و هەزار و 928 کەسیش چاکبوونەتەوە، 12 کەسیش گیانیان لە دەستداوە و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە 599 هەزار و 126 کەس.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە لە کۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 547 هەزار و 457 کەس چاکبوونەتەوە و 12 هەزار و 856 کەسیش گیانیان لە دەستداوە.











باسنيوز



Top