لە عێراق 10 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا

لە عێراق 10 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا
وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا 595 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

ئەمڕۆ دووشەممە 4/1/2021، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکەیدا رایگەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو 595 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراوە و هەزار و 809 کەسیش چاکبوونەتەوە، 10 کەسیش گیانیان لە دەستداوە و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە 598 هەزار و 369 کەس.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە لە کۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 545 هەزار و 529 کەس چاکبوونەتەوە و 12 هەزار و 844 کەسیش گیانیان لە دەستداوە.













باسنيوز


Top