ئەمریکا کاروانێکی سەربازی دەنێرێتە بنکەیەکی رۆژئاوای عێراق
بەشێک لە میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە کاروانەکەی سوپای ئەمریکا لە 200 ئۆتۆمبێلی سەربازیی جۆری هەمەر پێکهاتووە و گەیشتووەتە بنکەی سەربازیی ئاسمانیی عەین ئەسەد.
هەروەک ئەو میدیایانە باسی دەکەن، کاروانە سەربازییەکەی ئەمریکا لە سنووری بەسرەوە هاتووەتە ناو خاکی عێراق و فڕۆکەی سەربازیی ئەمریکی لە ئاسمانەوە ئاسایشی ئەو کاروانەی تا گەیشتووەتە بنکەی عەین ئەسەد، دابین کردووە.
کاروانەکە تەنیا ئۆتۆمبێلی سەربازی لە خۆ گرتووە و سەربازەکان بە فڕۆکەی جەنگی دەگوازرێنەوە بنکە سەربازییەکە.
باسنيوز
