له‌ماوه‌ی 10 رۆژی رابردوودا زیاتر له 8 هه‌زار گه‌شتیاری عێراقی هاتوونه‌ته هه‌ولێر
له لێدوانێكی تایبه‌تدا ، ئیسماعیل مینەخان، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری ھەولێر راگەیاند، لەماوەی 10 رۆژدا، 8 هه‌زار و 294 گەشتیار لە رێگەی بازگەکانەوە، لە پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراقەوە ھاتوونەتە ھەولێر.
ئاشكراشیكرد، ئەو گەشتیارانە تەنیا لە رێگه‌ی بازگەکانەوە ھاتوون و ھیچ گەشتیارێك لەرێگەی دەروازەی حاجی ئۆمەران و فڕۆکەخانەوە نەھاتووە.
k24 -
