سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ده‌ن ده‌كات

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ده‌ن ده‌كات
عادل بن عه‌بدولڕه‌حمان عه‌سومی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی، ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه‌ مووشه‌كییه‌ی كرد، كه‌ ئه‌مڕۆ كرایه‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی عه‌ده‌ن له‌ یه‌مه‌ن و به‌ هێرشێكی تیرۆریستیی ناوبرد و به‌رپرسیاریه‌تییه‌كه‌ی ئه‌ستۆی كۆمه‌ڵه‌ی "ئه‌نساڕوڵڵا"ی حوسییه‌كان و كۆماری ئیسلامی ئێران.

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی، ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی كرد، كه‌ تێیدا (29) كه‌س كوژران و زیاتر له‌ (50) كه‌سی دیكه‌ش بیرنداربوون، گوتی: "ئه‌و هێرشه‌ "تیرۆریستییه‌ی" كراوه‌ته‌ سه‌ر هاووڵاتیانی یه‌مه‌نی، پێویستی به‌‌ جووڵه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی نێوده‌ڵه‌تی هه‌یه‌، به‌پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، تا لێپرسینه‌وه‌ی له‌ ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و هێرشه‌ و ئه‌وانه‌ بكرێت، كه‌ به‌ دارایی و چه‌ك پشتیوانییان ده‌كه‌ن".

روونیشیكرده‌وه‌، "هێرشێكی "تیرۆریستی" ترسنۆكانه‌، دوای گه‌یشتنه‌وه‌ی تیمی حكومه‌ته‌ نوێیه‌كه‌ی یه‌مه‌ن، به‌پێی رێككه‌وتنی "ریاز"، ئامانجه‌ گڵاوه‌كانی میلیشیا حوسییه‌ كوده‌تاچییه‌كان و رژێمی ئێران ئاشكرا ده‌كات، كه‌ پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌یه‌ بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی نوێ، دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی پێشوو، درزی ئه‌منی و سه‌ربازی تێكه‌وت".

هه‌ر ئه‌مڕۆ، ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی زۆر به‌هێز له‌ ده‌وروبه‌ری كۆشكی "‌مه‌عاشیق" بیستراوه‌، كه‌ دوای هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی عه‌ده‌ن، تیمی حكومه‌ته‌ نوێیه‌كه‌ی یه‌مه‌ن گوازرابوونه‌وه‌ ناو ئه‌و كۆشكه‌.

سه‌رچاوه‌: RT
k24 -
Top