لە عێراق هەشت کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا

لە عێراق هەشت کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا
وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا 901 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە 30/12/2020، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکەیدا رایگەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو 901 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراوە و هەزار و 547 کەسیش چاکبوونەتەوە، هەشت کەسیش گیانیان لە دەستداوە و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە 594 هەزار و 442 کەس.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە لە کۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 536 هەزار و 348 کەس چاکبوونەتەوە و 12 هەزار و 808 کەسیش گیانیان لە دەستداوە.













باسنيوز


Top