بەپێی ئامارێكی نەتەوە یەكگرتووەكان بە رووبەری نزیكەی 3 ملیار مەتر چوارگۆشە مین لە عێراق هەیە

بەپێی ئامارێكی نەتەوە یەكگرتووەكان بە رووبەری نزیكەی 3 ملیار مەتر چوارگۆشە مین لە عێراق هەیە
بەپێی ئامارێك كە لەلایەن رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بڵاوكراوەتەوە لە عێراقدا بە ڕووبەرووی نزیكەی 3 ملیار مەتر چوارگۆشە مین هەیە.

بەپێی راپۆتێك كە لە ڕۆژنامەی (سەباح)دا بڵاوكراوەتەوە، عێراق یەكێكە لەو وڵاتانەی جیهان كە زۆرترین ڕووبەری زەوییەكەی مین ڕێژكراوە، بە پێی ئامارێكی فەرمی رێكخراوی UNMASی سەر بەر نەتەوە یەكگرتووەكان بە ڕووبەری 2 ملیار و 987 ملیۆن مەتر چوارگۆشە مین و تەقەمەنی لە عێراقدا هەیە.

هەر بەپێی بەداواچوونەكانی رێكخراوی UNMAS قۆناغەكانی زەوی مین ڕێژكراو لە عێراقدا بە 3 قۆناغ بووە، قۆناغی یەكەم شەری نێوان ئێران و عێراق ، قۆناغی دووەمیان شەڕی كەنداو، قۆناغی سێیەمیش شەڕی ئازادكردنی عێراق لەلایەن ئەمریكا.

زۆرترین ناوچەی مین ڕێژكراویش لە عێراقدا دەكەوێتە پارێزگای بەسرە بە ڕووبەری 883 ملیۆن چوارگۆشە مین لەو ناوچەیە هەیە.












باسنيوز



Top