عێراق 700 هەزار تۆن خورما هەناردە دەکات
ئاماژەی بەوەشداوە، ئاسانكارییەكی زۆر لە پرۆسەی ھەناردەكردنەكە دەكەن، لە رێگەی گرتنەبەری رێوشوێنەكانی تایبەت بە رێگەپێدانی مۆڵەتی ھەناردەكردن یاخود پرۆسەی ئامادەكردنی ئەو بەرھەمە لەلایەن كەرتی تایبەتەوە.
جەختیشیكردەوە، بەمەبەستی پاراستنی بەرھەمی ناوخۆ، بەردەوام دەبن لە رێگە نەدان بە ھاوردەكردنی بەرھەمی خورما، ئەو بەرھەمەیشی كە دێتە ناو وڵاتەكەوە بە رێگەی نایاسایی هاوردە دەکرێت.
بەگوێرەی داتاكانی كۆمپانیای گشتی بۆ پیشەسازی و بە بازاڕكردنی خورمای عێراق، ئێستا عێراق خاوەنی 629 جۆر خورمایە و دابەشكراوەتە سەر 21 ملیۆن داری خورما، لە ریزبەندی لە بەرھەمھێنانی خورما لە پلەی شەشەم دێت، كە پێشتر لە پلەی یەكەمی جیھاندا دەھات.
K24 -
