مستەفا كازمی ژمارەیەك ئەفسەری باڵای هەواڵگری دوورخستەوە

مستەفا كازمی ژمارەیەك ئەفسەری باڵای هەواڵگری دوورخستەوە
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق ژمارەیەك ئەفسەری پلە باڵای هەواڵگری عێراقی لەسەر كارەكانیان دوورخستەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی لێكۆڵینەوەكان و بەدواداچوونەكانی هێرشە مووشەكییەكانی ناو شاری بەغدا دێت.


ئەمڕۆ میدیاكانی عێراق ئەو نووسراوەیان بڵاوكردەوە كە ئاماژە بەوە دەدات ڕۆژی دووشەممەی رابردوو مستەفا كازمی وەك فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق، بڕیاری دوورخستنەوەی چەند ئەفسەرێكی پێشكەوتووی هەواڵگریی عێراقی داوە، ئەمەش دەمودەست دوای هێرشە مووشەكییەكەی ناوچەی رەزوانیەی بەغدا هات، كە لە ئەنجامدا حەفت ئەندامی خێزانێك گیانیان لەدەست دا.


ئەم بڕیارەی كازمی پەیوەندی بە ڕووداوەكەی رەزوانیە و هێرشە مووشەكییەكانی ئەم دواییەی بەغدا هەیە كە دەكرێنە سەر باڵوێزخانەی ئەمریكا لە بەغدا و فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا.


جێی باسە لە نووسراوەكەدا هاتووە كە چوار ئەفسەری باڵای هەواڵگریی عێراق لەسەر كارەكانیان دوور خراونەتەوە، بە زۆرییش ئەوانەن كە پەیوەندییان بە سەركردایەتیكردنی هەواڵگریی ناوچەی رەزوانیە و دەوروبەری هەیە لە بەغدا.








باسنيوز


Top