عێراق و ئه‌مریكا باس له‌ بارودۆخی ئه‌منی و په‌یوه‌ندیه‌كانیان ده‌كه‌ن

 عێراق و ئه‌مریكا باس له‌ بارودۆخی ئه‌منی و په‌یوه‌ندیه‌كانیان ده‌كه‌ن
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌دیدارێكدا لەگەڵ ماتیو تۆله‌ر، باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا تاوتوێی پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ بارودۆخی ئه‌منی و سیاسی و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵاتیان كرد.

به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئه‌مڕۆ فوئاد حسێن له‌ نوسینگه‌ی خۆی له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ ماتیو تۆله‌ر، باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ عێراق كۆبوه‌وه‌ و له‌ دیدارێكدا باسیان له‌ په‌یوه‌ندییه‌ دو قۆڵییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و عێراق كرد.

هه‌ردولا جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌و كێشانه‌ كرده‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ دۆخی ئه‌منی و سیاسی و په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و ئه‌مریكا هه‌یه


هه‌ر به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌، هه‌ردولا جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌و كێشانه‌ كرده‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ دۆخی ئه‌منی و سیاسی و په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و ئه‌مریكا هه‌یه‌، له‌ سایه‌ی ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی كه‌ وڵات پێیدا تێده‌په‌ڕێت.

ئاسته‌نگی گه‌وره‌ بۆ كاری رۆژانه‌ی دیپلۆمات و نوێنه‌رایه‌تیه‌كان دروستبوه

پێشتریش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاندبو، ئاسته‌نگی گه‌وره‌ بۆ كاری رۆژانه‌ی دیپلۆمات و نوێنه‌رایه‌تیه‌كان دروستبوه‌ و داواشی له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا كرد، زیاتر پاڵپشتی و هاوكاری عێراق بكات.

ئه‌حمه‌د سه‌حاف، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی عێراق رایگه‌یاندبو، ڕێككه‌وتنێك به‌ناوی ڕێككه‌وتنی هاوبه‌شی هاوكاری نێوان عێراق و وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ ساڵی 2018 دا خراوه‌ته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، ئامانجی ئه‌وه‌ش هاوكاری ئابوری و سیاسی و دیپلۆماسی و گه‌شه‌پێدانی به‌هێزه‌.







خەندان
Top