پێشنیازی هەڵگرتنی باجی گەشتیاری لە نێوان عێراق و سعودیە دەکرێت
باسیان لەبەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی بەغدا و ریاز و واژۆکردنی ژمارەیەک رێککەوتنامە لە بوارە جیاوازەکان کردوە
دوێنێ هەینی عەبدولکەریم هاشم مستەفا، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە چوارچێوەی گفتوگۆکانی ئەنجومەنی هاریکاری سعودیە و عێراق لەگەڵ عادل مرداد، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی سعودیە کۆبوەتەوە و بە گوێرەی راگەیەنراوی کۆبونەوەکە، هەردولا باسیان لەبەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی بەغدا و ریاز و واژۆکردنی ژمارەیەک رێککەوتنامە لە بوارە جیاوازەکان کردوە.
سعودیە پێشوازی لە روانگەی عێراق بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی کەنداو دەکات
ئەوەش هاتوە، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق ژمارەیەک پێشنیازی بۆبەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان خستوەتەڕو، لەوانە هەڵگرتنی باجی گەشتکردن بۆ بازرگان و وەبەرهێنەرانی عێراق و سعودیە، ئاسانکاری بۆ گەشتیارانی هەردولا و سود وەرگرتن لە ئەزمونی سعودیە بۆ بەرەوپێشبردنی تواناکانی عێراق، لای خۆیەوە بەرپرسانی سعودیە پێشوازیان لە روانگەی عێراق بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی کەنداو کردوە.
خەندان-
