دوو هەزار و 312 تووشبووی نوێی كۆرۆنا لە عێراق تۆمار كران
بە پێی وەزارەتەكە، لە دوێنێوە یەك هەزار و 645 تووشبووی كۆرۆناش چاك بوونەتەوە.
تا ئێستا ژمارەی پشكنینەكانی پەتاكە لە تەواوی عێراقدا گەیشتووەتە 682 هەزار و 632 پشكنین، لەم ژمارەیەشدا 77 ههزار و 506 كەس بە تووشبوو تۆمار كراون.
جێی باسە لەم ژمارانەی ئەمڕۆدا، 155 تووشبوویان لە سلێمانی و 104 تووشبووش لە سنووری پارێزگای هەولێرن، هەروەها شەش لەو تووشبووانەی گیانیشیان لەدەست داوە لە سنووری سلێمانی و یەكێكیشیان لە سنووری پارێزگای هەولێر بووە.
باسنيوز
